wêne:Lasse Olsson/SR

پیاوان پاش خانه‌نشینبوونیش هه‌ر کار ده‌که‌ن

زوربه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی مووچه‌ی به‌رزیان هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینیش هه‌ر کار ده‌که‌ن که‌چی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ نێوان 21 تا 25 هه‌زار کرۆن مووچه‌ وه‌رده‌گرن که‌متر وا ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ ئاماری ده‌زگای حوکوومه‌تیی خانه‌نشینیی کارمه‌ندان (SPV) باسی لێوه‌ ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ زوربه‌ی له‌دایکبووانی 1945 هه‌م به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵ و هه‌م دوای ئه‌وه‌ش، خۆ خانه‌نشین ده‌که‌ن که‌چی له‌دایکبوونی ساڵانی پێشتر وا نه‌بوون.

پوخته‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان مووچه‌ی مانگانه‌ و ته‌مه‌نی خانه‌نشینبووندا هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".