کرێکارانی زبڵ‌کۆکه‌ره‌وه‌ له‌ ستۆکهۆڵم، مانیان گرت

 دژبه‌رییه‌که‌‌ی نێوان سه‌ندیکا و خاوه‌نکاران له‌سه‌ر مووچه‌ی به‌کۆنته‌راته‌، که‌ تێیدا بێت و کرێکاران زۆرتر کار بکه‌ن ئه‌وا زۆرتریش مووچه‌ وه‌رده‌گرن. سه‌ندیکای ترانسپۆرت‌ ده‌یه‌وێ مووچه‌ی به‌کۆنته‌رات له‌ ڕێککه‌وتننامه‌داش ببێته‌ ڕێسای سه‌ره‌کی و قه‌بووڵی ئه‌و پێشنیاره پاره‌یه‌‌ی کردووه‌ که‌ خاوه‌نکاران دوێنێ دایان، که‌چی خاوه‌نکاران خۆیان ده‌ڵێن سیسته‌می مووچه‌ به‌کۆنته‌رات ده‌بێته‌ هۆی مووچه‌دانی نادادپه‌روه‌رانه‌ و زیانپێگه‌یشتن به‌ هۆی زۆرکارکردن و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاتوچوو.

ئه‌م دژبه‌رییه‌ 4 400  که‌س له‌ گشت وڵاتدا ده‌گرێته‌وه‌ و بواری به‌رگری له‌ هاتنه‌سه‌رکار له‌ کاتی نائاساییدا و بۆ کاری زێده‌وه‌خت و ته‌عیینکردن و به‌کرێگرتنی که‌سانی نوێ ده‌گرێته‌ خۆی.

ئاندرش نۆربه‌ری سه‌رۆکی دانوستاندنه‌کان له‌ یه‌کێتیی خاوه‌نکاران له‌ ترافیکی به‌ئوتومبێل به‌ هه‌واڵده‌ریی سویدیی تێ‌تێی گوتووه‌ که‌ ئه‌م دژبه‌رییه‌ به‌ر له‌ هه‌موان له‌ کاروباری پیشه‌سازیدا خۆی ده‌رده‌خا کاتێ شیرکه‌ته‌ گه‌وره‌کان ئیدی ناتوانن له‌ کاتی پێویستدا کاروباری پاکژیی کارگه‌که‌یان ئه‌نجام بده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".