1 av 2
wêne: Adam Ihse/Scanpix
2 av 2
دیاکۆ شێخاغایی، سوسیالدیموکرات

پێشکه‌وتنی دوو حیزبی سوسیالدیموکراته‌کان و دیموکراته‌کانی سوید له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دوو هه‌رێمی ئۆرێبروو و ڤێسترایۆتالانددا

ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌کان
7:02 min

بره‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر له‌نوێی ئۆرێبروو و ڤێسترایۆتاله‌ند دوو حیزبی سوسیالدیموکرات و دیموکراته‌کانی سوید بوون که‌ پێشکه‌وتنی باشیان له‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ده‌ست هێنا. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای نزمبوونی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران.

لێنا بۆستاد سه‌رۆکی سوسیالدیموکراتانی ئۆرێبروو به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌لێ خۆشحاڵه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌مشه‌و سێ سه‌عات زیاتر نه‌نووستوه‌!

له‌ هه‌رێمی هه‌ڵبژاردنی ئورێبروودا سوسیالدیموکراتان، 47,1 ی له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانیان هێنایه‌وه‌ که‌ له‌ چاو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پایزی پێشوو که‌ 39,3  له‌سه‌د بوو 7,8 یه‌که‌ له‌سه‌د زیادبووون نیشان ده‌دا. پارتیی سوسیالدیموکرات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پارێزگه‌ی ڤێسترایۆتله‌ندیش پێشکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا. دیاره‌ کارین یه‌متین سکرتێری ئه‌م پارتییه‌ به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌لێ ڕازییه‌.


کارین یه‌متین ده‌ڵێ هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران زۆریش نه‌بوو به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێکی زۆر باشمان هه‌بوو و سه‌رکه‌وتنمان وه‌ده‌ست هێنا و جێیی خۆشحاڵییه‌ که‌ هاوڕێیانی حیزبیمان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ باشه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن کرد، هه‌م له‌ ڤێسترایۆتاله‌ند و هه‌میش له‌ ئۆرێبروو.

کاتێ ده‌نگژمێرییه‌کان ده‌ستی پێکرد ده‌ستبه‌جێ ده‌رکه‌وت که‌ بای یار بۆ سوسیالدیموکراته‌کان هه‌ڵیکردووه‌. کاتێکیش یه‌که‌م ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌‌وه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانیی ئۆرێبروو و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڤێسترایۆتالاند ده‌رکه‌وتن، ڕوون بۆوه‌ که‌ ئه‌م حیزبه‌ جێگه‌یه‌کی به‌هێزتری له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی پایزی رابردوو بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه‌. به‌محاڵه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌شی ئه‌وه‌نده‌یان نه‌کرد که‌ زۆرینه‌یه‌کی سه‌وزوسوور پێک بێنن.

دیاکۆ شێخاغایی سه‌رۆکی سوسیالدیموکراتانی هاممارکوللن ده‌ڵێ هۆی سه‌ره‌کیی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مجاره‌یان به‌رچاوبوونی یه‌کڕه‌نگی و یه‌کده‌نگیی له‌ سه‌ر هه‌موو خاڵه‌کان له‌ حیزبه‌که‌یاندا بوو.

له‌ ڤێسترایۆتالاند سه‌وزوسووره‌کان بوونه‌ گه‌وره‌ترین بلۆکی سیاسی به‌ هێنانه‌وه‌ی 45,8  له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان له‌به‌رامبه‌ر 42,3 له‌سه‌دی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی ڕاست. حیزبی خۆجێیی ده‌رمان و نه‌خۆشه‌وانی، به‌ سویدی (sjukvårdspartiet)، که‌ پێشتر توانیبووی به‌ دانه‌پاڵی ده‌نگه‌کانی خۆی به‌ سه‌وزوسووره‌کان، زۆرینه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم مسۆگه‌ر بکا، ئه‌مجاره‌ ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه‌. دوور نییه‌ که‌ هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌ بێ که‌ سوسیالدیموکراتان زوربه‌ی دروشمه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان له‌ بواری نه‌خۆشه‌وانی و ده‌رماندا بوو. دیاکۆ شێخاغایی سه‌رۆکی سوسیالدیموکراتانی هاممارکوللن له‌ پێنج خاڵه‌کانی هه‌ڵمه‌تی ئه‌مجاره‌یان ده‌دوێ.

بره‌وه‌ی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌کانی ئه‌م دوو هه‌رێمه‌ پێشکه‌وتنی پارتی دژه‌بیانیی دیموکراته‌سویدییه‌کان بوو که‌ به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی ده‌وری لاسه‌نگیی بلۆکه‌ سیاسییه‌کانی وه‌ده‌ست هێناوه‌.

جیمی ئۆکه‌سۆن سه‌رۆکی پارتییه‌که‌ ده‌ڵێ به‌چوونه‌ده‌ری (sjukvårdspartiet)، پێگه‌ی ئێمه به‌هێزتر ده‌بێ و هه‌ر هه‌مان پێگه‌ی ناو په‌رله‌‌مانمان ده‌بێ‌. ئه‌وه‌ش ئیمکانمان ده‌داتێ تا کارتێکه‌ریمان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌بێ. ئێمه‌ ‌بۆ گه‌یشتن به‌‌و پێگه‌یه‌، هه‌وڵمان داوه‌.

پارتییه‌کانی هاوپه‌یمانی ڕاست که به‌ دروشمی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی بورژوا‌ به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڤێسترایۆتالانده‌وه‌ ‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌که‌ بووبوون، ئه‌م ئامانجه‌یان نه‌پێکا. مۆدێرات و فۆلکپارتی ده‌نگیان که‌متر بۆوه‌ به‌ڵام له‌ ده‌نگه‌کانی حیزبی سه‌نته‌ر و دیموکراته‌ مه‌سیحییه‌کان هیچ نه‌گۆڕا. ئاککۆ ئانکاربه‌ری سکرتێری پارتی دیموکراته مه‌سیحییه‌کان به‌وه‌ی پشتیگیریی خه‌ڵکیان له‌ ده‌نگداندا له‌ده‌ست نه‌داوه‌ زۆر ڕازییه‌ و به‌ کارنامه‌یه‌کی باشی حیزبه‌که‌ی ده‌زانێ!‌  

ئانکاربه‌ری ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ئێمه‌ له‌ پایزی ڕابردووه‌وه‌ که‌م نه‌بۆته‌وه‌ و هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی بیروڕای گشتیش ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنن جێی دڵخۆشییه. بۆیه‌ کاتێ خه‌ڵک ده‌ڕۆن و ده‌نگ ده‌ده‌ن هه‌ر هه‌مان ڕێژه‌ ده‌نگ دێنینه‌وه‌.

دیاکۆ شێخ ئاغایی ده‌ڵێ کارتێکه‌ریی هۆکان یوهۆڵت‌ ده‌کرێ له‌ سه‌ر حیزبه‌که‌مان و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌کاندا هه‌بێ به‌ڵام ئه‌مه‌ دڵخۆشیی ئه‌وه‌شمان ده‌داتێ که‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیی وڵات له‌ ساڵی 2014دا سه‌رکه‌وتنیبه‌ته‌واوی حیزبه‌که‌یانی به‌دواوه‌ بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".