ڕووداوه‌که‌ی ئۆداله‌ن خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی بازاڕی کاردا

پێرێ که‌ 14 مای بوو 80 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی ئۆداله‌ن (Ådalen) تێپه‌ڕ ده‌بێت که‌ تێیدا سوپای سویدی ڕووی تفه‌نگه‌کانیان کرده‌ خۆپیشانده‌ران و پێنجیان لێ کوشتن. ئه‌و ڕووداوه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو‌ له‌ مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نکار و کرێکار که‌ بووه‌ به‌رده‌ی بناغه‌ی مۆدێلی سویدی له‌ بازاڕی کاردا. ئۆداله‌ن زۆری له‌سه‌ر وتراوه‌ و نوسراوه‌ که‌ یه‌کێکیان  پرۆفێسۆری بواری مێژوو له‌ فێرگه‌ی باڵای مالمیۆوه‌ رۆگه‌ر یوهانسۆنه‌ که‌ کتێبێکی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ نوسیوه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه‌ بێوێنه‌یه‌ له‌ مێژووی سویدا.

-    ئه‌و کێشانه‌ی که‌ بوونه‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ له‌و کاته‌دا چه‌نده‌های وا هه‌بوون به‌ سه‌دان و هه‌زاران پێکدادانی  وا ده‌که‌وتنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت که‌ خاوه‌نکاران مانگرتنشکێنیان داده‌مه‌زراند و بۆ پاراستنیان له‌ ده‌ستی کرێکارانی مانگرتوو سوپا ده‌هێنرا، بۆ نموونه‌ له‌ هالمستاد سێ هه‌فته‌ پێش ڕووداوه‌که‌ی ئۆدالان پێکدادان ڕوویدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ڕووداوه‌که‌ی ئۆداله‌ن جیا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئۆداله‌ن سوپا ڕووی تفه‌نگه‌کاناین کرده‌‌ مانگرتووان و خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌یان لێ کردن.

 داڕمانی ئابووری، حوکوومه‌تی که‌مینه‌ و کرێکاریش هیچ جۆره‌ بیمه‌ و مافێکی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یا ئه‌وه‌شی بخه‌ سه‌ر که‌ خاوه‌نکار هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی کرێکارانی ده‌دات که‌ له‌ ئه‌نجامدا کرێکار مانیان ده‌گرت. به‌ڵام خاوه‌نکار له‌و کێشه‌یه‌ خۆی به‌ دامه‌زراندنی که‌سانێک ڕزگار ده‌کرد که‌ به‌ موچه‌ی که‌م ڕازیبوون و پێیان ده‌وتن مانشکێنه‌کان (strejkbrytare) ئه‌م مانگرتوو شکێنانه‌ به‌ سوپا ده‌پارێزران چونه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کرێکاره‌ ما‌نگرتووه‌کانیان له‌سه‌ر بوو جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کۆمۆنه‌کان هێنده‌ پۆلیسیان نه‌بوو تا ده‌ره‌قه‌تی خۆپیشاندان و مانگرتوان بێت.

 ئه‌مه‌ باس له‌ سویدی ساڵی 1931 واتا هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌ که‌ په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نکار و کرێکار به‌مه‌رجه‌کانی خاوه‌نکار ده‌ڕۆشت به‌رێوه‌.

خاوه‌نکار موچه‌ی که‌م ده‌کرده‌وه‌ و کرێکارانیش له‌ خۆپیشاندانێکی چوار هه‌زار که‌سیدا به‌ره‌وه‌ بنکه‌ی مانگرتوشکێنه‌کان له‌ چوارده‌ مانگی مای ئه‌و ساڵه‌دا به‌ڕێ که‌وتن. سوپا لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان به‌ره‌و ڕووی خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌لێکردنیان تا پێنج له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌ قوربانی.

به‌ڵام کار بۆ گه‌شته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ و ته‌قه‌ بۆ له‌ خۆپیشانده‌ران کرا. ئه‌و کات دوو هه‌ڵبه‌سته‌ هه‌بوون به‌ڕای پرۆفێسۆر رۆگه‌ر یوهانسۆن .

-  یه‌کێک له‌و هه‌ڵبه‌ستانه‌ی که‌ به‌ره‌ی سیاسه‌تی ڕاستی ئه‌و کات سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌  بڵاویان ده‌کردوه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ گوایا خۆپیشانده‌ران په‌لاماری سوپایان داوه‌ و ئه‌وانیش خۆیان پاراستووه‌، هه‌ڵبه‌سته‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایا ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی که ‌ برینداربوون و کوژران به‌ر ئه‌و گولانه‌ که‌وتبوون که‌ سوپا بۆ بڵاوه‌پێکردن به‌ کاری هێنابوون، به‌ڵام رۆگه‌ر یوهانسۆن ئه‌ڵێت پاشان له‌ پشکنینی پزیشکی جه‌سته‌کاندا ده‌رکه‌وت که‌ گوله‌کان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌یان کراوه‌.  

بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌و کات واتا پێش هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن سوپاوه‌ چاوی لێ ده‌کرا، هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی په‌لاماردانیان لێ ده‌کرا ئه‌م هه‌ڵوێست و تێگه‌شتنه‌ی سوپا به‌رامبه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له‌ کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌کان له‌ گه‌ڵ کرێکاراندا ڕوونتر ده‌بۆوه‌. یوهاسۆن ده‌ڵێت.  

ڕووداوکه‌ی ئۆداله‌ن و کوژرانی پێنج له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستی سووپا هه‌ر کۆمه‌ڵ و لایه‌نێکی سیاسی ئه‌و کات به‌پێی په‌یامی سیاسی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنا. مێدیاکانی ئه‌وکاتیش که‌ حیزبایه‌تی تێدا ڕه‌نگی دابۆوه‌ به‌ پێی په‌یامی حیزبی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کات لێکدانه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌کان ده‌کرد. هه‌ربۆیه‌ وێنه‌یه‌کی بێلایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ نه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو ڕاستی ڕووداوه‌که‌یان ده‌زانی به‌ کوردییه‌که‌ی چه‌واشه‌کاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ زۆر بوون به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ کێ و کام لایه‌نه‌ سیاسه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ ده‌دوا.

له‌ ته‌قه‌ی لووله‌ی تفه‌نگه‌کانی سوپای سویدی پێش هه‌شتا ساڵه‌وه‌ مۆدێلی بازارێ کاری سویدی (den svenska modellen) هاته‌ کایه‌ و ئه‌و ڕووداوانه‌ بوونه‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌لکانی ساڵی 1932دا. له‌و ڕووداوه‌وه‌ ئیتر خاوه‌نکاران زیاتر ئاماده‌ی دانوستانن و هه‌روه‌ها بڕیار درا که‌ سوپا نابێت له‌کاتی ئاشتیدا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک بوه‌ستێنرێنه‌وه‌.  ڕووداوه‌که‌ی ئۆداله‌ن به‌ڕای پرۆفێسۆری بواری مێژوو رۆگه‌ر یوهانسۆن خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی سوید و به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و سویده‌یه‌ که‌ ئێستا ده‌ی بینین. 

جێ باسه‌ که‌ له‌و ڕووداوه‌وه‌یه‌ که‌ مۆدێلی سویدی داڕێژرا، واتا ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که‌ بازاری کاری سوید ده‌بات به‌ڕێوه‌ و که‌ به‌و پێیه‌ سه‌ندیکاکان به‌ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی خاوه‌نکاراندا له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی بازاڕی کار ڕێک ده‌که‌ون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".