فێرگه‌کانی سوید ده‌بێ له‌ هه‌موو جۆره‌ ڕووداوێکی ئاگر، بپارێزرێن

حوکوومه‌ت ئه‌رکی چاوه‌دێریکردنی کۆنترۆڵی شاره‌وانییه‌کان به‌سه‌ر پاراستنی فێرگه‌کان له‌ ئاگری، داوه‌ته‌ ده‌زگای پارێزه‌ی کۆمه‌ڵگا و ئاماده‌باشی (Myndigheten för samhällsskydd och beredskap). ئامانج له‌م کاره،‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زۆری ئاگردران‌ له‌ فێرگه‌کانه‌.

له‌م پێناوه‌دا ئه‌م ده‌زگایه‌ ده‌یه‌وێ کۆنترۆڵی ئه‌وه‌ش بکا که‌ ئاخۆ کۆمۆنه‌کان به‌مه‌به‌ستی چاوه‌دێری، ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته‌، سه‌ردانی فێرگه‌کان و چالاکییه‌ گرنگه‌کانی تر ده‌که‌ن؟