wêne: Karin Malmhav/Scanpix

گشت قوتابیان ده‌بێ ب‌توانن له‌سه‌ر ناڕه‌وابوونی نمره‌که‌یان شکایه‌ت تۆمار بکه‌ن

دوو حیزبی سه‌نته‌ر و دیموکراته‌ مه‌سیحییه‌کان به‌ دژی بۆچوونی وه‌ززیری په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوند ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و داوا ده‌که‌ن که‌ فێرخوازه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر کارنامه‌ی ده‌رسیان شکایه‌ت له‌ فێرگه‌ و مامۆستایان بکه‌ن. ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکا داگبلادێت نووسیویه‌تی.

توێژه‌ری حوکوومه‌ت له‌ مانگی جه‌نیڤه‌ریدا مۆدێلێکی بۆ شکایه‌تکاری له‌ سه‌ر نمره‌ پێشکه‌ش کرد به‌ڵام  یان بیۆرکلوند قه‌بووڵی نه‌کرد و گوتی ئه‌مه‌ فێرگه‌کان تووشی بۆرۆکراتییه‌کی گه‌وره‌ ده‌کات. که‌چی ئێستا قسه‌بێژانی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ دوو حیزبی دیموکراته‌ مه‌سیحییه‌کان و سه‌نته‌ر پێیان له‌ که‌وشێک کردووه‌ و ده‌ڵێن هه‌موو منداڵان و نه‌وجه‌وانان بۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناڕه‌وابوونی نمره‌ی قوتابخانه‌که‌یان شکایه‌ت تۆمار بکه‌ن و له‌ راستبوونییان به‌ته‌واوی دڵنیا بن.

شیاوی باسکردنه‌ که نزیکه‌ی 82 له‌سه‌دی خوێندکارانی فێرگه‌ به‌رزه‌کان که‌ پاشخانی سویدییان هه‌یه‌ ده‌ڵێن که‌ گشت مامۆستایان یا زوربه‌یان، نمره‌ی به‌هه‌ق ده‌ده‌نه‌ قوبیان به‌ڵام 28 له‌سه‌دی خوێندکاران که‌ به‌پاشخان بیانین‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوورن که‌ ‌نمره‌کانیان به‌ ئانقه‌ست که‌متر له‌ سویدییه‌کان ده‌دری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".