wêne: Claudio Breciani/Scanpix

پله‌ی سوید له‌ ناو وڵاتانی پڕمونافه‌سه‌دا هه‌ڵکشا

سوید له‌ لیسته‌ی جیهانیی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین و به‌هێزترین مونافه‌سه‌ییان تێدایه‌ هه‌ڵده‌کشێ و جێگه‌ی چواره‌م دێنێته‌وه‌. ئه‌م پله‌به‌ندییه‌ فێرگه‌ی به‌رزی بازرگانیی ئای ئێم دی له‌ سویس کردوویه‌تی.

پله‌ی یه‌که‌م به‌ هاوبه‌شی هی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هۆنگکۆنگه‌ و دواتریش سینگاپوور.

ساڵی ڕابردوو سوید له‌ جێی شه‌شه‌م بوو به‌ڵام ئێستا سویس و ئوسترالیا ئه‌م جێیه‌یان گرتۆته‌وه‌. هۆی هه‌ڵکشانی سویدیش بۆ پله‌ی به‌رزتر گه‌شه‌ی ئابووریی به‌هێزی وڵاته‌‌که‌یه‌.

لیسته‌که‌‌ 59 وڵاتی گرتۆته‌ خۆی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئامار و هه‌ڵسه‌نگاندنی خاوه‌نشیرکه‌تان ئاماده‌ کراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".