هه‌ڵه‌ی دانی پاره‌ی که‌متری نه‌خۆشانه‌ به‌وانه‌ی نه‌خۆشیی گرانیان هه‌یه‌ ڕاست ده‌کرێته‌وه‌

هه‌رچه‌ند حوکوومه‌ت ساڵی ڕابردوو ڕێساکانی خۆنه‌خۆشنووسکردنی بۆ ئه‌وانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی گرانیان هه‌یه‌ هێور کرده‌وه، که‌چی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ دیسان هه‌ر وا له‌ ناو هه‌زارلای سیسته‌‌‌می خۆبه‌نه‌خۆشنووسیندا گیر ده‌خۆن.

بێت و که‌سێک نه‌خۆشییه‌کی گرانی هه‌بێت ئه‌وا بۆی هه‌یه‌ پاره‌ی نه‌خۆشانه‌ی خۆی که‌ هه‌شتا له‌سه‌دی دوایین مووچه‌که‌یه‌تی ته‌نانه‌ت پاش ساڵێکیش هه‌ر وه‌رگرێ که‌چی هی وا هه‌بوون که‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی کارمه‌ندی سندووقی بیمه‌، Försäkringskassan، باسی هه‌موو مافه‌کانی بۆ نه‌کردوون ئه‌وا پاره‌یه‌کی که‌متریان له‌م‌ سندووقه‌ وه‌رگرتووه.

به‌رپرسانی ئه‌م سندووقه‌ پاش ده‌رکه‌وتنی نموونه‌ی وه‌ها، داوای له‌ هه‌موو نه‌خۆشێکی گران که‌ وه‌ها گرفتێکی بۆ هاتۆته‌ پێش کردووه‌ که‌ هه‌رچی زووتر سه‌ر له‌م ده‌زگایه‌ بده‌ن و هه‌ڵه‌که‌ سه‌رڕاست بکه‌نه‌وه، به‌رله‌وه‌ی کاتی ڕاستکردنه‌وه‌ ده‌رباز بێ‌.