دادگه‌ی ئه‌ورووپا. وێنه‌: ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ سوید

سوید زیاتر له‌ جاران ده‌درێته‌ دادگه‌ی ئه‌ورووپا

ڕێژه‌ی تۆمارکردنی شکایه‌ت له‌ حوکوومه‌تی سوید له‌ لای دادگا‌ی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ یه‌کجار زۆر به‌رز بووه‌. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2010، ته‌نیا  25 شکایه‌ت بوو که‌چی ئێستا پاش ساڵێک گه‌یشتۆته‌ 684 شکایه‌ت.

زیاتر له‌ 600 په‌روه‌نده‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازانه‌ بۆ عیراق. دادگای ئه‌ورووپا له‌ پایزی رابردوودا هه‌موو ناردنه‌وه‌ به‌تۆبزییه‌کانی په‌ناخوازانی بۆ عیراق به‌ شێوه‌ی کاتی ڕاگرت، به‌ڵام پاش ڕه‌خنه‌ی توندی هه‌ندێ وڵات و بۆ نموونه‌ سوید، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

حوکوومه‌تی سوید تا ئێستا 47 جاران له‌به‌ر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ڕێککه‌وتننامه‌کان، مه‌حکووم کراوه‌ و چوار دانه‌یان ساڵی پاره‌که‌ بوو.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنزنیهێتر ئه‌مڕۆ بڵاوی کرده‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی چاوه‌ڕێن له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئه‌رووپاوه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێ هه‌ر له‌ زێده‌بووندان و هه‌رئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌  152 هه‌زار دانه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".