پرسی لیبیا پرسیار له‌سه‌ر داهاتووی یوهولت ده‌نێته‌وه‌

سه‌رۆکی سۆسیالدیموکراته‌کان هۆکان یوهۆلت دوێنی ڕایگه‌یاند که‌ پارته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ناردن و به‌رده‌وامبوونی چالاکی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سویدان له‌ لیبیا به‌ڵام به‌ کشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئاسمانی و گۆڕینی به‌هێزی ده‌ریایی. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌ وتاره‌که‌ی یه‌کی ماییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌شداریکردنی هێزی سه‌ربازی سوید له‌ دوای مانگی یونییه‌وه‌ نین. ئه‌م سیاسه‌تگۆڕینه‌ له‌سه‌ر پرسی لیبیا ئا‌خۆ چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ڕۆڵی یوهۆلت و سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌بێت، ئه‌ی هۆکاری ئه‌م ڕاگۆڕییه‌ چییه‌؟

- دوو شت له‌م ڕاگۆڕینه‌دا گرنگه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ یوهۆلت که‌سێکه‌ زۆرجار خۆبه‌خۆ و له‌گۆتره‌ قسه‌ ده‌کات. هه‌ربۆیه‌ ئه‌ندامی پارته‌که‌ی و مێدیاکانیش ده‌بێت خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕابهێنن. شتێکی گرنگی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ یوهۆلت له‌ پۆستی سه‌رکردایه‌تیدا هێشتا نوێیه‌ و له‌دوای کۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ هێشتا ستروکتورێکی تایبه‌ت به‌ چۆنییه‌تی سه‌رۆکایه‌تیکردن لای گه‌شه‌ی نه‌سه‌ندووه‌.

جگه‌ له‌وه‌ له‌ نێو سۆسیالدیموکراته‌کاندا گۆڕانکارییه‌کی زۆر ڕوویداوه‌ به‌تایبه‌ت له‌‌ گۆڕینی ئه‌ندامان و به‌رپرسان به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هیچ هێزێک یان که‌سێکی به‌رامبه‌ر نییه‌ له‌ نێو ئه‌و پارته‌دا که‌ به‌لانسی سه‌رکردا‌یه‌تی و بڕیاره‌کان ئه‌و حیزبه‌دا ڕا بگرێت، بیارێلد ده‌ڵیت یوهۆلت خۆی به‌ته‌نیا له‌ گۆڕه‌پانی سه‌رکرادیه‌تیه‌که‌دایه‌.

به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌ ناجێگیره‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان بارێکی کاتییه‌ و وا نامێنێته‌وه‌ به‌ڕای پرۆفێسۆر بیارێلد.

 هه‌ر له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی هۆکان یوهۆلتی سه‌رۆکی سۆسیالدیموکراته‌کان و ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حیزبه‌که‌ی له‌سه‌ر پرسی لیبیا که‌ له‌ ماوه‌یه‌که‌ی کورتدا به‌ دوو باری جیاوز هه‌ڵوێستی سیاسی گۆڕییوه‌ مارتین ئۆدال به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی  هه‌واڵگری فۆرێس ده‌ڵێت یوهۆلت ئه‌زموونی سه‌رکردایه‌تیکردنی نه‌بووه‌.

- کێشه‌ی یوهۆلدت ئه‌وه‌یه‌ که بۆ نموونه‌ هه‌رگیز وزیر نه‌بووه‌ و هه‌رگیز له‌ پۆستی بڕیارداندا دانه‌نیشتووه‌، ئه‌مه‌‌ وا ده‌کات که‌ یوهۆلت له‌ سیاسه‌تکردن و بڕیارداندا وێنه‌ی که‌سێکی نا کارامه‌ له‌ بواری کاره‌که‌یدا ده‌رده‌خات. ‌     

یوهۆلت له‌ پرسی لیبیادا هه‌لێکی زێڕینی له‌ده‌ست دا بۆ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌به‌ره‌ی ڕاست و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ کارل بیلد ت که‌ له‌بری جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی دیموکراتی جه‌ختیان له‌ پرسی سه‌قامگیری به‌ زه‌بری سه‌ربازی کرده‌وه‌‌، یوهۆلدت ده‌بوا ئا لێره‌دا سیاسه‌تێکی جیاواز نیشان بدات که‌چی له‌بری ئه‌وه‌ ناڕوونی و چه‌واشه‌ییه‌کی بێوێنه‌ی له‌م پرسه‌دا ناوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕۆلێ سۆسیالدیموکرا‌ته‌کانه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا نموونه‌ی جێگیری و متمانه‌بوون. به‌ڕای مارتین ئۆدال.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م سیاسه‌تگۆڕینه‌ی یوهۆلت له‌ سه‌ر پرسی به‌شدارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید له‌ لیبیا و ئه‌و ناجێگیریه‌ له‌ سیاسه‌تکردندا ئاخۆ کاتییه‌ یاخود هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی وان که‌ حسابیان بۆ بکرێت و له‌سه‌ر پارته‌که‌ ده‌که‌وێت. 

- ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ کێشه‌ بۆ پارته‌که‌ ئولف بیاریلد  پرۆفێسۆری بواری سیاسه‌ت ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاری یه‌ک جار بێت ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی نابێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ زۆر  به‌ده‌گمه‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای ده‌نگده‌ران هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ده‌نگه‌دارن گرنگه‌ سیاسه‌تی ناوخۆی سویده‌ و بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ده‌نگده‌ر له‌م ڕاگۆڕینه‌ی یوهۆلتدا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاخۆ یوهۆلت شیاوی حوکوومه‌ت پێکهێنانه‌ و له‌ ئاستی سه‌رۆکایه‌تی کردنی وڵاتدایه‌ یان نا.

بۆ نموونه‌ سه‌ره‌کوه‌زیر ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو وڵات له‌ ئاستی جیهاندا بکا‌ت، یوهۆلت بۆخۆی شاره‌زاییه‌کی باشی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و هێزی به‌رگریدا هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ کورتی دێنێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یوهۆلت هێشتا ئه‌زموونی له‌ به‌کارهێنانی تواناکانیدا له‌ پرسه‌ گه‌وره‌کاندا و له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نییه‌.

تا ئێره‌ و که‌موکورتییه‌کانی یوهۆلت وه‌ک سه‌رۆک پارت و ئه‌گه‌ری کاریگه‌رییه‌کانی ڕاگۆڕینه‌که‌ی له‌ پرسی لیبیادا له‌سه‌ر داهاتووی سۆسیالدیموکراته‌کان، ئینجا کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ که‌ بپرسین ئه‌ی چی بکرێت تا ئه‌و وێنه‌ ته‌ڵخه‌ی سۆسیالدیموکراتی ڕوونبێته‌وه‌ و له‌م ناجێگرییه‌ سیاسییه‌دا نه‌چه‌قن. 

- پێش هه‌موو شتێک مارتین ئۆدال به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی  فۆرێست ده‌ڵێت یوهۆلت ده‌بێت سیاسه‌تی ئابوورییان دیاری بکه‌ن پرسێک که‌ ده‌مێکه‌ نا ڕوون ماوه‌ته‌وه‌ هێڵی کارکردن له‌و بواره‌دا دیاری نه‌کراوه‌. به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاڕاسته‌یه‌کی ڕوونی سیاسه‌تکردن دیاری بکه‌ن.

کارێکی تر که‌ هۆکان یوهوۆلت ده‌بێت بیکات ئه‌وه‌یه‌ که‌ پارته‌که‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش کۆ بکاته‌وه‌، به‌ڕای پرۆفێسۆری بواری سیاسه‌ت ئولف بیارێلد تا ئێستا ستروکتوری سیاسه‌تکردن و سه‌رکرادیه‌تی دیاری نه‌کراوه. بۆنموونه‌‌ کاتێک یوهۆلت لێدوان ده‌دا ده‌ڵێت من پێم وایه‌ و من وا ده‌که‌م، واتا تا ئێتسا به‌ ناوی هه‌موو پارته‌که‌وه‌ قسه ‌ناکات به‌ڕای بیارێلد ئه‌مه‌ له‌ داهاتوودا ده‌گۆڕێت و ده‌بێت بگۆرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista