وێنه‌: ناسری سینا

کوردانی سوید و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

وتووێژ له‌گه‌ڵ تاهیر خالیدی
9:19 min

کورده‌کانی سوید، بۆ تاووتوێی ڕه‌هه‌نده‌ جۆ‌راوجۆره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ‎دوو کۆنفرانسی گه‌وره‌ ـ به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی ـ پێکدێنن و بانگهێشتنی مامۆستایان و شاره‌زایان له‌ چه‌ند وڵاتێکی ئه‌ورووپایی ده‌که‌ن تا له‌ ڕوانگه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فیمینیستییه‌وه‌ له‌م گۆڕانکارییانه‌ بدوێن.

تاهیر خالیدی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م کۆنفرانسانه‌، به‌ڕێی هێڵێکی ڕادیۆیی له‌ ئوپسالاوه‌ له‌ سه‌ر ئامانجی کۆنفرانسه‌که‌ ده‌دوێ. 

کورته‌یه‌ک له‌ قسه‌کانی عه‌بدولباست سه‌یدا، عوسمان ئایتار، موعته‌سه‌م تاتایی، بورهان یاسین، مه‌ریوان وریا قانع، عه‌باسی وه‌لی له‌م کۆنفرانسه‌دا، لێره‌وه‌ ببیسه‌:

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی "کوردیش پرسپکتیڤ" به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی په‌روه‌رده‌ی کرێکاران " ئا.بێ.‌ئێف"، رێکخراوی گه‌نجانی ئاکادیمیی کورد و رێکخراوی ژنانی کورد له‌ ئوپسالا، له‌ رۆژانی شه‌مه‌ 21 و یه‌کشه‌مه‌ 22ی ئه‌یاردا کونفرانسێکی دوو ڕۆژه‌ له‌ بینای ناوه‌ندیی " ئا.بێ.‌ئێف"ی ستۆکهۆڵم سازده‌که‌ن تا تێیدا ڕووداوه‌کانی باکووری ئه‌فریقا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌گشتی هه‌ڵسه‌نگێنن و دواتر باسه‌که‌یان له‌سه‌ر کوردستان، چڕ ‌که‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ دوو ڕوانگه‌ی ئابووری و فیمینیستیشه‌وه‌، ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان شرۆڤه‌ بکرێ.

بابه‌ته‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه‌ بریتی ده‌بن له‌:
ـ گۆرانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ و پرسی کورد له‌ سوریا
ـ سه‌ده‌ی کوردان، ئاواته‌کان، ده‌رفه‌ته‌کان، به‌رهه‌ڵسته‌کان (هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی باکووری کوردستان)
ـ ڕۆڵی ئابووری له‌ رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستاندا
ـ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری کوردستان: 20ساڵ دواتر
ـ کورد و سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م: کێشه‌ و مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌کان

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".