foto: scanpix

ژینگه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێهه‌م

هه‌ردوو وته‌بێژی پێشووی ژینگه‌ ماریا ڤێته‌رستراند و پێته‌ر ئێریکسۆن پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا وتاری خۆیان له‌ کۆنگره‌ی پارته‌که‌یاندا پێشکه‌شکرد. ‌هه‌ردوو وته‌بێژ له‌ ساڵی 2002 ه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌یان له‌ ده‌ستدا بووه‌ و به‌پێی په‌ێڕه‌ووپڕۆگرامی پارته‌که‌ ئیتر ده‌بێت جێی بهێڵن.  هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا که‌ به‌ درێژایی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ‌له‌ کارلستاد به‌رده‌وام ده‌بێت سکرتێر و دوو وته‌بێژی نوێی پارته‌که‌یان هه‌ڵ ده‌بژێرن، یه‌کێک له‌ کاندیده‌کان که‌ ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی بردۆته‌وه‌  گوستاف فریدۆلینه‌ پۆستی دوومیان له‌ نێوان دوو ژنه‌کاندیددا کێبه‌ڕکێی له‌سه‌ره‌، ئۆسا رومسۆن و میکائێلا ڤالته‌رسۆن. جگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی وته‌بێژانی پارته‌که‌ ژینگه‌ له‌ دیاریکردنی ڕێچکه‌یه‌کی نوێی سیاسه‌تکردندایه‌ به‌تایبه‌ت له‌ دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان له‌گه‌ڵ سۆسیالدیموکراته‌کان و چه‌پ.

- له‌ حاڵی حازردا له‌ هه‌نگاونانداین بۆ بوونه‌ ئه‌لته‌رناتیڤێکی به‌رفراوان له‌ گۆره‌پانی سیاسیدا و ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ هه‌مووان. گوستاڤ فریدولین ده‌ڵێت ئیتر سیاسه‌تمان بۆ هێنانه‌ کایه‌ی گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری سیاسی ده‌بێت ڕه‌نگه‌ له‌و کاته‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌رانی (folkhemmet) له‌لایه‌ن سۆسیالدیموکراته‌کانه‌وه‌ داهێنرا.    

 پارتی ژینگه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رفراوانکردنی لایه‌نگرانیدایه‌ به‌ڵام چ جۆره‌ سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و ده‌کرێت ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وته‌بێژی دووه‌می ژینگه‌ کێ ده‌بێت. هه‌رچۆنێک بێت ژینگه‌ توانیویه‌تی له‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی بچوک و ئه‌لته‌رناتیڤێکی سیاسی دانپێدانه‌نراوه‌وه‌ ببێته‌ پارتێکی دانپێدانراو که‌ خاوه‌ن ڕێزێکی تایبه‌ته‌ و پارته‌کانی تر ئاماده‌ی هاوپه‌یمانین له‌گه‌ڵیاندا. به‌ڕای سیاسته‌زان له‌ زانکۆی ستۆکهۆلمه‌وه‌ یه‌نی مادێستام که‌ باوه‌ڕیشی وایه‌ ئه‌م پاره‌ته‌ له‌ گه‌شه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

   پارتی ژینگه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی بچووکی داخواز بۆ پاراستنی سروشتی لادێ و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌گه‌وره‌کان گه‌شتوون به‌وه‌ی که‌ ده‌نگی چینی ناوه‌ندی شاره‌گه‌وره‌کانی وه‌ک ستۆکهۆلم یۆتۆبۆری له‌سه‌ر پرسی ژینگه‌پارێز کۆبکه‌نه‌وه‌ و بیانکه‌نه‌ لایه‌نگرانی خۆیان. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ ساڵی پاردا له‌سه‌دای 12 ده‌نگه‌کانیان له‌ ستۆکهۆلم و له‌ سه‌دا 10 ش له‌ یۆتۆبۆری برده‌وه‌.  له‌و کاته‌وه‌شی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان له‌گه‌ڵ سۆسیالدیموکراته‌کان و چه‌پ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی جیاواز له‌گه‌ڵ بلۆکی ڕاست و چه‌پی حوکوومه‌تدا ڕێککه‌وتوون. واتا ژنیگه‌ ڕۆڵێکی سیاسی کاریگه‌رتر و سه‌ربه‌خۆتر ده‌بینێت.

 ئێتساش ژینگه‌ به‌ئامانجه‌ ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤی سێیه‌م له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی سویدا پیشکه‌وتنێک که‌ به‌ هیمه‌تی هه‌ردوو وته‌بێژی پێشوویان ماریا ڤێته‌رستران و پێته‌ر ئێریکسۆن و چالاکییان هاتۆته‌ به‌ر‌هه‌م. ئینجا ئه‌م ئه‌رکه‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر وته‌بێژه‌ نوێکانی ئه‌م پارته‌ که‌ له‌ ماوه‌ی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن. گوستاڤ فریدولینی بیستوهه‌شت ساڵ پۆستێکیانی گرتووه‌ و پۆستی دووه‌میان ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌ دوو کاندیده‌ ژنه‌که‌، میکاێلا ڤالته‌رسۆن و ئۆسا رۆمسۆن. پرسیار ئه‌وه‌یه‌  ئه‌م دووکاندیده‌ چ دیدگه‌یه‌کی سیاسیان بۆ پارته‌که‌ هه‌یه‌ و نیازیانه‌ چی بکه‌ن. سه‌ره‌تا میکاێل ڤالته‌رسۆن.

- ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت بیکه‌ین ڤالته‌رسۆن ده‌ڵێت به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌ر جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی ژینگه‌  به‌ڵام ده‌بێت له‌ پرسه‌کانی وه‌ک پرسی خوێندن و کاردا سیاستێکی ڕوونتر دیاری بکه‌ین. ئاخر ئه‌م پرسانه‌ له‌ چه‌قی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیدان. 

 پرسی خوێندن له‌پاڵ پرسه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا بۆ کاندیده‌که‌ی تری وته‌بێژیی ژینگه‌ ئۆسا رۆمسۆنیش ده‌بێت له‌ پرسه‌ له‌به‌رگیراوه‌کانی ئه‌م پار‌ته‌ بێت ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ به‌ڕای ڕومسون ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژینگه‌ له‌ حاڵی حازردا پارتێکی باوه‌ڕبه‌خۆبووی دڵنیایه‌.

 به‌ڵام به‌لای سیاستزان له‌ زانکۆی ستۆکهۆلمه‌وه‌ یه‌نی مادێستامه‌وه‌ خاڵای لاواز له‌ سیاسه‌تی ژینگه‌دا که‌ ده‌بێت کاری له‌سه‌ر بکه‌ن پرسی سیاستی ئابووری و سیاسه‌تی کاره‌ که‌ به‌ڕای مادێستام ژینگه‌ ده‌بێت به‌ پێشنیازی کۆنکرێت له‌و دوو بواره‌ی سیاسه‌تدا بێنه‌ پێش.

ژینگه‌ به‌ ئامانجن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه‌ پارتی ئه‌لته‌رناتیڤی سێێه‌م له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی سویدا واتا ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ بلۆکی ڕاست و بلۆکی چه‌پ. به‌ڵام تا ئێستا و له‌دوای ترازانیان له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان‌ له‌گه‌ڵ چه‌پ و سۆسیالدیموکراته‌کاندا وه‌ک چه‌پڕه‌و ناسراون. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاخۆ ژینگه‌ له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌م مۆرکه‌ن؟

-  بێشک ئه‌وه‌ی ژینگه‌ خه‌ریکین سڕینه‌وه‌ی مۆرکی چه‌پڕه‌وییه‌ له‌سه‌ریان و هه‌ر پاش که‌مێک دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر پرسی کۆچ ڕێککه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕاست پێکهێنا. سیاسه‌تزان یه‌نی مادێستام ده‌ڵێت ئه‌مه بۆئه‌وه‌ بوو تا نیشانی ده‌نگده‌رانی بده‌ن که‌ ئێمه‌ واتا ژینگه‌ نه‌ پارتێکی ڕاستڕه‌و نه‌ چه‌پڕه‌وین و ده‌توانین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ر بلۆکێکیانداپێک بهێنین.      

 جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ ژینگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی  ساڵی پاردا له‌سه‌دا  7.3 ده‌نگه‌کانیان هێنا به‌راورد به‌ له‌سه‌دا 5.4 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 دا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista