وێنه‌: سکانپیکس

حوکوومه‌تی سوید ڕێچاره‌ی خۆی بۆ قه‌یرانی بازاڕی بۆرس و قه‌رز هه‌یه‌

ڕۆژی ڕابردوو پارله‌مانی سوید گفتوگۆیه‌کی گه‌رم و گوڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی بازاڕی بۆرس ودارایی، چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر سوید ده‌بێ، ساز کرد. هه‌رچه‌ند ئابووریی سوید له‌ چاو وڵاتانی ده‌وره‌به‌ریدا به‌هێزه‌ به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی بازاڕی دارایی نیگه‌ران کردووه‌ بێگومان کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر سویدیش هه‌یه‌. ‌هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ نوێنه‌رانی حوکوومه‌ت، پارله‌مان، بانکه‌ سه‌راسه‌رییه‌کان و ئه‌نیستیتووتی بره‌وی بازاڕ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییان له‌ شوێنی کۆمیسیۆنی دارایی پارله‌مان پێکهێنا به‌و ئامانجه‌ی پشتیوانییه‌کی زیاتری ئابووری بده‌نه‌‌ جه‌سته‌ی بازاڕ و یاساگه‌لی پاراستنی سیسته‌می دارایی سوید توندوتیژتر بکه‌نه‌وه‌. ئانیکا ڤینست سه‌رۆکی ئابووریزانانی بانکی نۆردێیا ده‌ڵێ قه‌یرانه‌که‌‌ زۆر ئاشکرایه‌ و ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌رکه‌وتووین.

ئانیکا ڤینست ده‌ڵێ ئابووریی بنه‌ماڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی حوکوومه‌ت و بانکه‌کانی سوید ده‌یکه‌ن، ته‌ئسیر وه‌ه‌رده‌گرێ. سوید وڵاتێکی بچووکه‌ و ئابوورییه‌که‌ی کراوه‌یه‌ هه‌رچه‌ند ئێمه‌ ئه‌مڕۆ باری ئابوورییه‌که‌مان له‌باریشه‌ و کاتێ سه‌یری شیرکه‌ته‌کانی سویدی و بنه‌ماڵه‌کان ده‌که‌ین، ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئێمه‌ ئاماده‌ییمان هه‌یه‌. له‌ قه‌یرانه‌که‌ی پێشووشدا کاتێ بازاڕ له‌ بره‌و که‌وت وڵاتی سویدیش گه‌لێ به‌رکه‌وت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌وانه‌یه‌ دیسانیش دووپات بێته‌وه‌. بۆیه‌ گرنگه‌ که‌ ئێمه‌ سیستێمێکی شه‌فافمان هه‌بێ و هه‌موو شت به‌وجۆره‌ی پێویستن کار بکه‌ن و له‌کاتی پێویستدا کاردانه‌وه‌ له‌خۆمان نیشان بده‌ین.

قه‌یرانی جیهانیی قه‌رز به‌ ئاشکرا ڕووی خۆی ده‌رخستووه‌ و پێویسته‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی، هێرشی بکرێته‌ سه‌ر و سه‌قامگیریی سیسته‌می ئابووریی وڵات بپارێزیت. ئه‌مه‌یان بۆچوونی وه‌زیری دارایی و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی دارایی په‌رله‌مان ئاندێرش بۆری یه‌ که‌ دوێنێ له‌ وتارێکی ڕۆژنامه‌ی داگێنزنیهێتردا بڵاوی کرده‌وه‌ و چه‌ند پێشنیازیشی بۆ چاره‌سه‌ری، هێنایه‌ گۆڕێ، بۆ نموونه‌ پاره‌ی زیاتر بۆ چاوه‌دێری باشتری دارایی، گه‌ره‌نتییه‌که‌ی به‌هێزتر له‌کاتی سه‌رمایه‌‌دانان و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌ ڕێساگه‌لی سه‌رمایه‌ی بانکه‌کان.

فریدریک راینفێلد سه‌ره‌کوه‌زیر و سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری مۆدێرات ده‌ڵێ ئێمه‌ پێمان وا نییه‌ که‌ ئه‌و بواره‌ ئاسایشه‌ی بۆ دارایی وڵاته‌که‌مان پێویستمانه‌ هه‌مانبێ واتا ئه‌و فه‌زایه‌ی بۆ چاکسازی له‌ساڵی 2012 ده‌بێ هه‌بێ. له‌وه‌ها بارودۆخێکدا وا باشه‌ که‌ به‌جێهێنانی به‌ڵێنییه‌کانمان له‌سه‌ر داشکاندنی باجی داهات و که‌مکردنی باجی خانه‌نشینان بۆ دوایه‌ ڕابگرین‌، بۆ نموونه‌ بۆ ساڵی 2014.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ بڕیار بوو ئاستی باجی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مووچه‌ی نزیکه‌ی 33 هه‌زار کرۆن له‌ مانگدا ڕاگیرێ و بکه‌وێته‌ سه‌ر ئاستی 35 هه‌زار و 500 کرۆن، به‌ڵام به‌ پێی قسه‌کانی ڕاینفێڵد وا ناکرێ. ئه‌گه‌ر وه‌ها چاکسازییه‌ک کرابا، ئه‌وا 17 میلیارد کرۆنی تێده‌چوو.‌

پێشنیازی سه‌رۆکی مۆدێراتان له‌لایه‌ن حیزبه‌کانی دیکه‌ی به‌ره‌ی بۆرژواوه‌ پێشوازیی لێکرا. ‌فۆلکپارتی که‌ هاوکات داوای زێده‌بوونی مووچه‌ی مامۆستایان ده‌کات، مه‌سیحییه‌دیموکراته‌کان که‌ هاوکات ده‌ڵێن له‌هه‌بوونی پاره‌ و ئیمکانی داراییدا ده‌بێ یه‌که‌م سه‌ره‌ی باجداشکاندن، خانه‌نشینان بگرێته‌وه‌.

ته‌نانه‌ت سوسیالدیموکراته‌کانیش به‌م بڕیاره‌ رازین. تۆمی ڤیده‌لیچ قسه‌بێژی ئابووریی ئه‌م پارته‌ ده‌ڵێ وه‌دواخستنی ئه‌و باجداشکاندنه‌ زۆرانه‌ بۆ داهاتوو، سیاسه‌تێکی باشه‌. به‌تایبه‌ت باج له‌سه‌ر داهاتی کار. هیوادارم که‌مکردنی زێده‌باجی ناڕاسته‌وخۆی ڕیستورانه‌کانیش له‌ 25ه‌وه‌ بۆ 12 له‌سه‌د هه‌ر وه‌دوا که‌وێ، هه‌رچه‌ند جارێ باسی لێوه‌ نه‌کراوه‌.

مۆد ئۆلۆفسۆن سه‌رۆکی پارتی ناوه‌ندیش که‌ زۆرترین هه‌وڵی بۆ داشکاندنی زێده‌باجی ڕیستوورانه‌کان داوه‌ به‌مه‌ رازییه‌ که‌ ئه‌م چاکسازییه،‌ بۆ دواتر بهێڵدرێته‌وه‌ هاوکات قورسایی ده‌داته‌ هه‌لیکارڕه‌خساندن بۆ بیانیان و گه‌نجان که‌ ئیستا له‌ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی کارن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".