ده‌نگدانی سوید له‌سه‌ر دانپێدانانی فه‌له‌ستین ڕوون نییه‌

ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی فه‌له‌ستین مه‌حموود عه‌باس داواکاری بۆ بوونه‌ ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات. تا ئێستا دیار نییه‌ که‌ ئاخۆ سوید چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ ده‌دات به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیرانی سوید فرێدرێک ڕه‌ینفێڵد له‌ وتارێکیدا له‌ ڕۆژنامه‌ی (Dagensnyheter) ئه‌مڕۆدا ڕای گه‌یاندووه‌ که‌ سوید له‌گه‌ڵ پێکهێنانy دوو ده‌وڵه‌تدایه‌ بۆ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل که‌ به‌ ئاشتییانه‌ پێکه‌وه‌ هه‌ڵبکه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌کیشدان له‌ ئه‌م ئامانجه‌ به‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام.

 ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ڕه‌ینفێلد پێشتر پێی وابوو کاتێک ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی دانی پێدا ده‌نرێت که‌ فه‌له‌ستینییه‌کان کۆنترۆلی ته‌واوی ناوچه‌کانی خۆیان له‌ده‌ستددا بێت.  ‌هه‌رچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویدیش کال بیلده‌ له‌ بلۆگه‌که‌ی خۆیدا نوسیویه‌تی که‌ پێکهێنانای دووده‌وڵه‌ت و دانپێدانانی فه‌له‌ستین وه‌ک ده‌وڵه‌ت له‌ حاڵی حازردا مه‌حاڵه‌ چونکه‌ کارێکی له‌و جۆره‌ ئیسرائیل ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌مه‌ریکاش ڕایان گه‌یاندووه‌ که‌ مافی به‌کارهێنانی ڤیتۆ دژ به‌هه‌ر داوایه‌کی له‌و جۆره‌ واتا دانپێدانانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی به‌ ئه‌ندامبوونی له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.