دیسان کورده‌کان له‌ سه‌رگێلس تۆری شاری ستۆکهۆڵم خێمه‌یان هه‌ڵداوه‌

9:33 min

دیسانه‌وه‌ په‌ناخوازه‌ کورده‌کانی سوێد ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی ده‌زگای کۆچ ده‌رده‌بڕن. نزیکه‌ی 15 ـ 20 که‌سێک له‌ سه‌رگێلس تۆری کۆبونه‌ته‌وه‌ و له‌ خێمه‌یه‌کدا ده‌ژین به‌ هیوای ئه‌وه‌ی که‌ ده‌زگای کۆچ لێیان بپرسێته‌وه‌. هه‌موویان ده‌ترسێن له‌و ڕۆژه‌ی که‌ پۆلیس بیانگرێت و به‌ڕییان بکاته‌وه‌ به‌ره‌و ئێران. هه‌موویان به‌ هاوده‌نگی ده‌ڵێن گه‌ر ده‌زگای کۆچ نه‌یه‌ت به‌ هانامانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ست له‌ خواردن هه‌ڵده‌گرین و دواتریش ده‌ممان ده‌دورینه‌وه‌