ڕێساکانی پشتگیریی ئابووری له‌ میدیاکان ده‌بێ تازه‌ بکرێنه‌وه‌

ڕێساکانی پشتگیری له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان (Presstödet) لێکۆڵینه‌وه‌ی دوباره‌ی له‌سه‌‌ر ده‌کرێ و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی سوید له‌ مانگی داهاتوودا توێژینه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ڕێ ده‌خا.

جیهانی میدیایی ئێستا له‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتا به‌ته‌واوی جیایه‌ و ڕێساکانی پشتگیری له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان (Presstödet) ئه‌و کات نووسراوه‌. کاناڵه‌کانی نوێی وه‌شان له‌گه‌ڵ خۆیان شێوازی تازه‌ی میدیاییان هێناوه‌ و توێژینه‌وه‌که‌ ده‌بێ زیاتر له‌ ڕابردوو بیلایه‌نیی ته‌کنیکی له‌به‌رچاو بگرێ، هانده‌ری تازه‌گه‌ری بێت و ڕۆژنامه‌کانی سه‌ر ئینترنێتیش بگرێته‌وه‌.

شیاوی باسه‌ که‌ ئه‌م پشتگیرییه‌ ئابوورییه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کان، هه‌موو ساڵێ نیو میلیارد کرۆن خه‌رج ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ستی حوکوومه‌تی سوید.