چالاکی به‌حره‌ینیی مافی مرۆڤ، که‌ هاووڵاتیی سویده‌، مانی له‌ خواردن گرتووه

محه‌مه‌د حه‌بیب ئه‌لموقدادی هاووڵاتیی سوید له‌ به‌حره‌ین حوکمی زیندانی هه‌میشه‌یی بۆبڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش دژی ئه‌م بڕیاره‌ و توندوتیژیی زۆری حوکومه‌تی ئه‌وێ، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. ئه‌مه‌یان سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی به‌حره‌ین به‌ هه‌واڵده‌ریی سویدیی تێ‌تێی ڕاگه‌یا‌ندووه‌.

محه‌مه‌د حه‌بیب ئه‌لموقدادی یه‌کێ له‌و چارده‌ سیمابه‌رهه‌ڵستکاره‌ی به‌حره‌ینییه‌ که‌ به‌ دژی توندوتیژی له‌کاتی خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

ئه‌لموقدادی بۆ نموونه‌ تاوانی هه‌وڵ بۆ ڕووخاندنی حوکوومه‌تی به‌حره‌ینی هاتۆته‌وه‌ سه‌ر، که‌چی ئه‌مه‌ به‌ بۆچوونی سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی به‌حره‌ین، به‌بێ بنه‌مایه‌ و ته‌نیا تاوانێکی سیاسییه‌ که‌ به‌مه‌به‌ست له‌ چالاکێکی مافی مرۆڤیان داوه‌. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی به‌حره‌ین باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هێزه‌کانی حوکوومه‌ت دژی خۆپێشانده‌ران توندوتیژیی یه‌کجار زۆریان کردووه‌ و گازی فرمێسکهێنیان به‌کار هێناوه‌ و گه‌لێ که‌سیان بریندار کردووه‌.