نابێت چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک دوا بخرێت
ئه‌و ژنانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک دێن ده‌بێت زیاد له دووهه‌فته چاوه‌ڕێ بن تا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که‌یان ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌مه حاڵی نیوه‌ی پارێزگاکانی سویده که به‌دواداچونێکی نوێی فۆندی شێرپه‌نجه (Cancerfonden) ده‌ریخستووه، له‌هه‌ندێک پارێزگای وه‌ک دالارنا، یاڤلێبۆری و کالمار زیاد له چوار هه‌فته ده‌خایه‌نێت، ئه‌م باره قابیلی قوبوڵ نییه و ده‌بێت چی زووه بگۆڕدرێت ئاخر تا زووتر ده‌ست به چاره‌سه‌ر بکرێت هێنده شانسی چاکبوونه‌وه زیاتره.
له هۆکاری ئه‌م چاوه‌ڕوانییه دورودرێژه بکۆڵنه‌وه، پاشان ڕێکار و کارڕایی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که ده‌ست پێ بکات ، سێیه‌م بنکه ناوخۆییه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه خۆیان به‌رپرسێک بۆ ئه‌و کاره دیاری بکه‌ن، ئینجا ڕێبازه دیاریکراوه‌کانی ده‌ستگه‌ی کاروبارهکۆمهڵایهتییهکان له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ کاتی چاره‌سه‌ری خوازراو بگونجێنرێت.