گومانلێکراوانی تاوانی ڕووتبازی مناڵان ئه‌مڕۆ حوکم ده‌درێن

ئه‌مڕۆ سه‌عات یانزه‌ داداگا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ سه‌رنجڕاکێشترین تاوانی ڕووتبازی منداڵان ده‌دات. گومانلێکراوانی ئه‌و تاوانه‌ له‌ دالارنا ده‌ستگیرکراون که‌ بیستوسێ ژن و پیاوێکه‌ که‌ نزیکه‌ی هه‌زار وێنه‌ و چل فیلمی ڕووتبازی منداڵان له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌. له‌ ڕێسای تایبه‌ت به‌و تاوانه‌ سه‌دوپانزه‌ له‌و وێنانه ‌و سی وحه‌وت له‌ فیلمه‌کان ده‌چنه‌ خانه‌ی‌ کاری بێویژدانانه‌وه‌.

به‌پێی پۆلیسی ئینته‌رپۆل ته‌نها یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ تاوانی ڕووتبازی منداڵانه‌وه‌ گلاون ژنن هه‌ربۆیه‌ ئه‌م دادگاییه‌ی ئه‌مڕۆ ناوه‌زه‌یه‌ و له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا گرنگی پێدراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".