موعه‌مه‌ر قه‌زافی کوژراوه‌

حکومه‌تی کاتیی  لیبیا، ساتێک له‌وه‌و پێش ڕایگه‌یاند که‌ موعه‌مه‌‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی پێشووی لیبیا کوژراوه‌. سه‌رۆکوه‌زیر فرێدریک ڕاینفه‌لت ده‌ڵێت ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆ ده‌چیته‌ ناو مێژووه‌وه‌ گه‌ر زانیارییه‌کان ڕاست بن و قه‌زافی کوژرابێت.