1 av 2
2 av 2
مۆم به‌یادی قوربانیانی ئاگره‌که‌ی یۆتێبۆری

"که‌سێکم ده‌وێ له‌سه‌ر شانی بگریم، شوێنێکم ده‌وێ بۆ سوکنایی"

فرید عه‌بدوڵلا
2:45 min

یه‌کێک له‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنانه‌ی مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌ سوید، به‌ (diskoteksbranden) به‌ناووده‌نگه‌، واتا "ئاگری دیسکۆتێکه‌که" و ئەمڕۆ پازدە ساڵی به‌سه‌ردا ده‌رباز ده‌بێ.

نیوه‌شه‌وی ٢٩ی ئوکتۆبری ١٩٩٨ به‌هۆی کاره‌ساتی ئاگرکرانه‌وه‌ی به‌دانسته‌‌ له‌ شوێنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گه‌ڕه‌کی هیسینگێن له‌ شاری یۆتێبۆری که‌ گه‌نجان به‌کرێیان گرتبوو و بۆ جێژنی شه‌وی هالۆوین‌ کردبوویانه‌ دیسکۆتێک، ٦٣ که‌س سووتان و نزیکه‌ی ٢٠٠ یش بریندار بوون. شوێنه‌که‌ بۆ ١٥٠ که‌سان له‌به‌رچاو گیرابوو به‌ڵام نزیکه‌ی ٣٧٥ گه‌نجی ١٢ تا ٢٥ ساڵ خۆیان تێخزاندبوو. ئاگره‌که‌ له‌ پێپیلکه‌کانی ئه‌م شوێنه‌وه‌ کرایه‌وه‌ و زۆر زوو به‌ره‌و ده‌رگای خۆده‌ربازکردن بڵاوبوویه‌وه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی دواتر که‌س نه‌توانێ خۆ ده‌رباز کا. گه‌نجان خۆیان له‌ په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی سێی ئه‌م بینایه‌وه‌ فڕێدا خوارێ که‌ نزیکه‌ی پێنج مه‌تر به‌رز بوو.

  

تیمی ئاگرکوژێنه‌وه‌ و فریاگوزاری چه‌ند ده‌قیقه‌ پاش ئه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگر لێدرا خۆیان گه‌یاندێ به‌ڵام توانیان ته‌نیا ٦٠ گه‌نج ڕزگار بکه‌ن. دواتر ده‌رکه‌وت که‌ ئاگره‌که‌ چه‌ند گه‌نجێک کردبوویانه‌وه‌ که‌ له تووڕه‌یی کاتیی ئه‌وه‌ی هاوڕێیانی هاوته‌مه‌نیان ئیزنیان نه‌دابوون به‌بێ بلیت بێنه‌ ژوورێ، ده‌ست ده‌ده‌نه‌ ئه‌م کرده‌ بیرلێنه‌کراوه‌یه‌ و خۆیان و که‌سانی دیش ده‌که‌نه‌ قوربانی.

زامی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان پاش تێپه‌ڕینی پازده‌ ساڵ هێشتا هه‌ر قووڵه‌ هه‌رچه‌ند ژیان نه‌وه‌ستاوه‌ و ده‌ڕواته‌ پێش. یاده‌وه‌ریی یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌م کاره‌ساته‌ له‌ زمان سێ که‌س له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانییانه‌ ده‌بیسینه‌وه‌. سه‌ره‌تا فرید عبدالله‌ که‌ باسی هه‌ڤالی برای ده‌کات: 

یه‌کێکی‌تر له‌ قوربانیان ناسری گرامیاری بوو، له‌ باوکێکی سنه‌یی و دایکێکی ئازه‌ریی خه‌ڵکی ورمێ. 

له‌گه‌ڵ دایکێکی‌تر ده‌ئاخفین که‌ کوڕێک و برازایه‌کی له‌و  ڕووداوه‌دا له‌ده‌ست داوه‌.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".