Foto: JANERIK HENRIKSSON / SCANPIX

من زلاتان ئیبراهیمۆڤیچم

(Jag är Zlatan Ibrahimovic) ژیاننامه‌ی گه‌وره‌ فووتبۆڵوانی سویدی به‌ڕه‌گه‌ز بۆسنی کرواتییه‌ که‌ له مالمیۆ له‌دایک بووه‌، زلاتان به‌هاوکاری نووسه‌ر داڤید لاگه‌رکرانتز نوسیوویه‌تی، کتێبێک که‌ پێش ده‌رچوونی هێنده‌ گفتوگۆی گه‌رمی نایه‌وه‌ که‌ چاپخانه‌ ناچار بوو پێشوه‌خت له‌ چاپی بدات و بۆیه‌که‌م جاره‌ کتێبێک له‌یه‌ک ڕۆژی ده‌رچوونیا سه‌دهه‌زار نموونه‌ی لێ فرۆشرا. ئێستا سه‌دهه‌زاری تری له‌ژێر چاپدایه‌.

له‌و کتێبه‌دا باوکه‌ ئاواره‌که‌ی جه‌نگ و هه‌میشه‌سه‌رخۆشه‌که‌ی زلاتان له‌ ده‌ستکورتیدا ته‌ختێکی نوستنی له‌ ئیکیاوه‌ به‌پشتی ده‌باته‌وه‌ ماڵ و دایکه‌ داماویش له‌ ژێر فشاری ڕۆژگاردا ڕۆژانه‌ لێدانێکی به‌زه‌بر به‌که‌وچکه‌ داره‌که‌ی بۆ زلاتان و خوشکه‌که‌ی بڕیوه‌ته‌وه‌. بێ پشت و بێ که‌س به‌ڵام پڕر باوه‌ڕڕ و به‌به‌رنامه‌ له‌ گه‌ڕه‌کێکی په‌ڕاوێزی مالمیۆوه‌ به‌ناو هه‌موو ناحه‌ز و به‌ربه‌سته‌کانیدا زلاتان خۆی گه‌یانده‌ ڕیزی ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌ به‌رزه‌کان. به‌ڵام زمانی زلاتان له کتێبه‌که‌یدا زمانی ساده‌ و ڕۆژانه‌ی ئه‌و لاوانه‌یه‌ که‌ پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان وه‌ک زلاتان په‌ڕاوێزه‌. به‌ڕای گونار بولین هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری (من زلاتان ئیبرراهیمۆڤیچم).  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".