خواست له‌سه‌ر خوێندنی مامۆستایی که‌مه‌

هه‌رچه‌نده‌ پێویستییه‌کی زۆر به‌ مامۆستایانی پسپۆر هه‌یه‌ له‌ سویددا که‌چی یه‌ک له‌ چواری کورسییه‌کانی خوێندنی ئه‌و بواره‌ تا ئێستا به‌تاڵ ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌دواداچوونێکی به‌شی هه‌واڵه‌کانی ڕادیۆی سوید (Ekot) ده‌ریخستووه‌، له‌ 435 کورسی خوێندنی مامۆستایی 108 یان تا ئێستا چۆڵه‌. به‌ڕای ماتس نورشتاد له‌ یه‌کییه‌تی مامۆستایانه‌وه‌ هۆکار ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و فێرخوازانه‌ی خوێندنی مامۆستایی ته‌واو ده‌که‌ن کارامه‌ییه‌کانیان له‌ شوێنی گونجاودا به‌کار نابرێت و مووچه‌ و پایه‌ی مامۆستا ده‌بێت به‌رزبکرێته‌وه‌ تا فێرخوازی زیاتر حه‌ز به‌ کاری مامۆستایی بکه‌ن.

بوونه‌ مامۆستای پسپۆڕ به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ نوێیه‌ خواستی له‌سه‌ر که‌مه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ له‌ ڕاپۆرته‌کانی ده‌ستگه‌ی پشکنینی فێرگاکاندا ژماره‌ی ئه‌و فێرگایانه‌ی که‌ له‌ پێداویستی فێرخوازانیان تێناگه‌ن زیادی کردووه‌ هۆکاریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ مامۆستای پسپۆڕ و کارامه‌ که‌من.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".