لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پارێزه‌ره‌گشتییه‌که‌ ناکرێت

پێته‌ر کلایسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزه‌ری گشتی هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه‌ کاتێک داخوازی داداگییکردنی دژ به‌و پزیشکه‌ به‌رزکرده‌وه‌ که‌‌ گومانی کوشتنی ساوایه‌کی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاستریدلیندگرێن هاته‌ سه‌ر. ئه‌مه‌  سه‌ره‌کپارێزه‌ریگشتی ئێڤا نیلسۆن ڕایگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێ هیچ هۆکارێک له‌به‌رده‌‌ستا نین که‌ کلایسۆن و داواکه‌ی وه‌ک هه‌ڵه‌ و که‌موکورتی کار‌ چاو لێ بکرێت هه‌ربۆیه‌ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌یه‌کی یاسایی له‌ گه‌ڵ کلایسۆن ئه‌نجام نادرێت.

به‌بیر دێنمه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و پزیشکه‌ی به‌ گومانی کوشتنی منداڵێکی ساوا له‌ ڕێی پێدانێ دۆسێکی زیاد له‌ مادده‌ی سڕکاری تیوپێنتاڵ، چه‌ند جارێک دادگایی کرا له‌ کۆتاییدا‌ له‌لایه‌ن دادگای سۆڵناوه‌ ئازاد کرا، پاش ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا که‌سێک سکاڵای دژ به‌ کلایسۆن به‌رزکرده‌وه‌ که‌ داخوازی داداگایی کردنی ئه‌و پزیشکه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵه ‌و بێبنه‌ما بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".