وێنە: تاهیر یۆسف / ڕادیۆی سوید

یاسا و ڕێساکانی سندووقی بیمە ئاسان دەکرێنەوە

لەمەودوا لەو دایکوباوکانەی بۆنموونە دەیانەوێ پارەی یارمەتیی دایکوباوکێتی بۆ چاوەدێری لە منداڵی نەخۆشیان وەربگرن ئاسانتر دەبێتەوە. ئەمە تەنیا یەکێ لەم سی پێشنیازانەیە کە ئەم بەیانییە سندووقی بیمەی وڵات بۆ ئاسانکردنەوەی یاسا و ڕێساکانی بۆ داواکاریی یارمەتی و قەرەبوو، پێشکەشی کرد.

لەو پێشنیازانەی کراون یەکیان ئەوەیە کە ئیدی پێویست ناکا هەر لە ڕۆژی یەکەمی نەخۆشیی منداڵەوە بە سندووقی بیمە ڕابگەیەنرێ کە منداڵ نەخۆشە، ئەمەیان هەم بۆ قەرەبووی معاشی دایکوباوکە لەبەر لەماڵەوە مانەوە و چاوەدێری لە منداڵ (föräldrapenning)، هەمیش بۆ ئاگاداری لە منداڵ لەکاتی نەخۆشبوونیدا (Vab).

دایکوباوکان هەروەها پێویست ناکا بەڵگەنامەی نەخۆشبوونی منداڵەکەیان لە پێشفێرگە بنێرنە سندووقی بیمە، لە جیاتی کۆنترۆڵی کاربەدەستانی بیمە لەم بارەوە زیاتر دەبێت. هەروەها وەرگرتنی یارمەتییانەی خانوو (Bostadsbidrag) و ڕەوتی خۆبەنەخۆشنووسینیش ئاسانتر دەبێتەوە.

ئەم پێشنیازانەی سندووقی بیمە، گشت لەسەر داخوازی حوکوومەت ئامادە کراون. هەروەها ڕای گشتیی خەڵک و بۆچوونی مشتەرییەکانیش لەبەرچاو گیراون تا هەندێ لە یاساو ڕیساکاندا ئاسانکاری پێکبێت. ئێستا ئیدی ئەوە حوکوومەتە کە دەبێ بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی سندووقی بیمە بدات تا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

شیاوی وەبیر هێنانەوەیە کە سندووقی بیمە، دەزگایەکی دەوڵەتییە و ئەرکە سەرەکییەکەی جێبەجێکردنی کاروباری بیمەی کۆمەڵایەتییە و نزیکەی پەنجا بواری خزمەتگوزاری دەگرێتە خۆی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista