Telia Sonera. Foto: Fredrik Persson/Scanpix

قازانجی کۆشیرکەتی تێلییە سونێرا لە پار کەمتربوو

تێلییە سونێرا (Telia Sonera) کۆشیرکەتی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی تەلەفۆن و ئینتەرنێت ڕاپۆرتی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خۆی راگەیاند، تێیدا دەرکەوتووە قازانجیان بەراورد بە هەمان وەرزی ساڵی ڕابوردوو کەمترە و لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نەبووە. پێنج ملیارد کرۆن و نیو پێش دەرکردنی باج بەرامبەر بە نزیکەی حەوت ملیارد لە هەمان وەرزی ساڵی ڕابوردوودا.

هەر ئەمڕۆش لە ستۆکهۆلم خۆپیشاندانێک دژ بە بازرگانییەکانی تێلییە سونێرا لە وڵاتە دیکتاتۆرەکاندا، بەڕێوە دەچێت.      

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".