wêne: Claudio Bresciani/Scanpix

سیستەمی باجی ترافیک بەربڵاوتر دەبێتەوە

پارتی سەنتەر دەخوازێ کە شارەکانی تریش وەک ستۆکهۆڵم و بەمزوانە یۆتێبۆری، سیستەمی باجی ترافیکی ئوتومبێل بدەن (trängselskatt). لە بەرنامەی ئەم حیزبەدا بۆ پرسی ژێرخانی وڵات، باس لە دوو باژاری ئوپسالا و لینشۆپینگ کراوە کە خۆیان بۆ دانانی وەها یاسایەکی هاتوچۆ پاڵاوتووە.

لە وتارێکدا لە لاپەڕەی دێباتی ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتردا کە سەرۆکی سەنتەر خاتوو ئانیی لوێف لەگەڵ وتەبێژی پرسی سیاسەتی ترافیک ئاندێرش ئۆکێسۆن نووسیویانە هاتووە کە ئەم حیزبە داوا دەکا کە خەڵک زۆر زیاتر لە پێشوو بە ڕێی ترافیکی جەماوەری وەک ئوتوبوس و میترۆ و قیتار هاتووچۆ بکەن و بۆ گەیشتن بەم ئاستەش ئەوا سیستەمی باجدانی ئەو ئوتومبیلانەی لە سنووری تایبەتی ناوەوەی شار تێدەپەڕن دامەزرێت.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".