wêne: Bertil Ericson/Scanpix

کاتی دابەشكراوی کار گرفتی گەورەی بنەماڵەیی لێدەکەوێتەوە

یەکەمین لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەریی کاتی دابەشکراوی کار لەسەر کارمەندان (uppdelad arbetstid)، لەمە دەدوێ کە ئەم شێوە کارە، گرفتێکی زۆری بنەماڵەیی دەخوڵقێنێت. لێرەدا باس لەوانەیە کە بۆ نموونە سەرەتا بەیانیان کار دەکەن، دواتر چەند سەعاتی پاشنیوەڕۆ کار دەکەن و لەم ناوبەینەدا هەندێ سەعاتان دەبێ لەسەر کار بن بێ ئەوەی کار بکەن و پارە وەرگرن.

دانیەل کە حەزی لێ نییە پاشناوی خۆی بێژێ نەخۆشەوانی ناوەندێکی چاوەدێری لەو بەساڵاچوانەیە تووشی فەرامۆشی بوون، لە ڤێستەرۆس. ئەو دەڵێ: هەر دوو هەفتە جارێک، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە کار دەکەم و هەموو جارێش کاتەکانی کارەکەم، بەشبەشە. ئەو کاتەی بە ڕۆژی پشوو کار دەکەم، کاتێ لە ماڵ دەردەکەوم کە منداڵەکانم نووستوون. دەرفەتم نییە لەگەڵیان بم. بەڵێ ئەوە بۆ من زۆر بە خراپ شکاوەتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ئەنستیتووتی لێکۆڵێنەوە لە سترێش کردوویەتی، لە سوید ١٥٠ هەزار کەس هەن کە بەم شێوەیە کار دەکەن و یەک لە چواریان ئەمە بە گرفت دادەنێن.

یۆران کێکلوند مامۆستای ئەنستیتووتی سترێس کە یەکێ لە نووسەرانی ئەم لێکۆڵینەوەیەیە دەڵێ هەرچەند کارەکە هەشت سەعاتیش بخایێنێ بەڵام لەبەر ئەو نێوبڕەی دەکەوێتە ناوی، ئەوا لە کردەوەدا زۆر درێژتر لەوە دەنوێنێ، بگرە ١٠ سەعاتیش، بێ ئەوەی کە پارەیەک بۆ ئەم ماوەیەی لێبڕاو لەوێیە، وەربگرێت.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".