wêne: SR ... وێنە: رادیۆی سوید

پاوانی دەوڵەت لەسەر قومار هەر بەردەوام دەبێت

پاش گفتوگۆیەکی چەندساڵە چوار پارتیی دەسەڵاتدار لەسەر کێ‌ئیدارەکردنی سیاسەتی قومار ڕێککەوتن.

مۆنۆپۆلی خاوەنێتیی مەکینەکانی قوماری ڤێگاس و کازینۆکان، هەر لەبەر دەست دەوڵەتدا دەمێنێتەوە، حوکوومەت باج وەردەگرێ و یاسا و ڕێساکان بۆ ئەم شیرکەتە بیانیانەی دیاری دەکات کە لە سەر ئینترنێت، قومار بە سویدییەکان دەفرۆشن.

ئەم بیرە لە سیستەمی ئیزندراوی باو لە دانمارک وەرگیراوە. لەوێ ٣٨ شیرکەت داوای ئیزننامەی قوماریان کردووە و ٢٠ لەسەدی سوودی ئەو شیرکەتانە لە قومارکردنەکانیش، دەدرێتە دەوڵەت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".