wêne: Fredrik Sandberg/Scanpix

بودجەی بەهاریی سوسیالدیموکراتان پێشکەش کرا

پارتی سوسیالدیموکراتی سوید سەعات دەی ئەم بەیانییە لە جڤینێکی چاپەمەنیدا پێشنیاری بودجەی بەهاریی خۆی پێشکەش کرد. سەرۆکی ئەم پارتییە ستێفان لوێڤێن و قسەبێژی سیاسەتی ئابووریی پارتییەکە مەگدالێنا ئاندرشۆن لەم کۆنفرانسەدا بەشداری بوون. لەم جڤینەدا ڕاگەیەنرا کە سوسیالدیموکراتان بۆ نموونە پێشنیاری کۆنتراکتێکی کار و پەروەردەیان کردووە کە نزیکەی دوو میلیارد کرۆنی تێدەچێ و بە پێی ئەو دە هەزار شوێن دەکرێتەوە بۆ گەنجان لەجیاتی کەمکردنەوەی مووچەکەیان کە پێشتر حوکوومەتی دەستە راست پێشنیازی کردبوو.

سوودی ئەم پێشنیازە بە ڕای سوسیالدیموکراتان ئەوەیە کە کۆنتراکتەکە لەگەڵ کۆمەڵگا و گەنجەکە دەنووسرێ و کۆمەڵگاش وەک تاکەکەس، بەرپرسیی لەسەر شانە. ئامانجی ئەم پێشنیازە ئەوەیە کە گشت گەنجێک بەر لە ٢٥ ساڵی خوێندنی دواناوەندیی خۆی تەواو بکا و بەمجۆرە هیوای ئەوە دەخوازرێ کە ٩٥ لەسەدی گەنجانی نێوان ١٨ تا ٢٤ ساڵ، تا ساڵی ٢٠٢٠ خاوەنی بەڵگەنامەی خوێندنی ئامادەیی بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".