wêne: Henrik Montgomery/Scanpix

پارێزگای ستۆکهۆڵم هەرزانفرۆشیی کردووە

پارێزگای ستۆکهۆڵم بەنرخی یەکجار کەمتر لەوەی بازاڕ، ناوەندی نەخۆشەوانیی سەرافێن لە ستۆکهۆڵمی فرۆشتووە، سەرەڕای ئەوەش کە بەرپرسان دەیانزانی کە (vårdcentralen)ی باسکراو یەکجار زۆرتریش دێنێ.

بە پێی هەواڵی بەشی ناوەندیی دەنگوباسی رادیۆی سوید، ئێکۆت، سەرافێن بە کەمتر لە ٧٠٠ هەزار کرۆن بە شەش پزیشک فرۆشرا کە لەوێ کاریان دەکرد. بەڵام هەر چەند هەفتە بەر لەم فرۆشە، سویدی ساڵی داهاتووی ئەم ناوەندە سێ هێندەی ئەم برەپارەیە بەراورد کرابوو.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئێکۆت دەبێژن کە چوار ساڵ دواتر ناوەندە بە ٢٠ میلیۆن کرۆن فرۆشرایەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".