هەزار و دووسەد کرێکار مانیان گرت

١٢٠٠ کرێکار و کارمەندی کۆمپانیاکانی بواری گەرمادەری و هەواکێشی (vvs) لەگەڵ یەکێتیی میچسازانی خانووبەرە، پاش ئەوەی سەندیکای بیناسازیی سەربە خاوەنکاران داوای بەرزکردنەوەی مووچەی لێ قەبووڵ نەکردن، سەعات شەشی ئەم بەیانییە دەستیان دایە مانگرتن. سکرتێری ڕێککەوتنی بواری بیناسازی ئێوارەی دوێنێ بە هەواڵدەریی تێ‌تێی گوت کە ئێمە کاتێ پێشنیازی ئەوانمان قەبووڵ نەکرد، کۆتاییشمان بە گفتوگۆکان هێنا بەڵام ئامادەین جارێکی دی دەست بە دانوستاندن بکەینەوە لەگەڵ ئەندامانی لەلایەک و یەکێتیی کرێکارانی میچسازی لەلایەکی ترەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".