حیزبی چەپ دەیەوێ وەزیری بازرگانی دەست لە کار بکێشێتەوە

ئەمڕۆ لە کۆڕی گفتوگۆ و پرسیاری پەرلەماندا  یوناس خوێستێد سەرۆکی حیزبی چەپی سوید، داوای کرد کە ئێڤا بیۆرکلوند وەزیری بازرگانی دەست لەکار بکێشێتەوە. ئەو گوتی بیۆرکلوند  بەرپرسی ناوەندی ناودێر بە پشکنینی بەرهەمەکانی ستراتیژی (ISP)یە و لە ڕەوتی مامەڵەکردنی پرسی چەکسازیی سوید لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیدا سست و کەمکار بووە.

کەچی وەزیری بازرگانی ئێڤا بیۆرکلوند دەڵێ هیچ هەڵەیەکی نەکردووە و وا نییە کە بەردەوام زانیاریی نوێی لەسەر کۆبوونەوەکانی ناوەندی پشکنینی بەرهەمەکانی ستراتیژی (ISP) بەدەستی بگات. چونکە ئەم ناوەندە کاربەدەستێكی چاوەدێرە واتا (tillsynsmyndighet) و نوێنەرەکەی بۆی نییە لە دانوستاندنی بازرگانیی چەکدا بەشدار بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".