wêne: Simon Paulin/ Scanpix

تاوانکاری لە سوێدرتێلیێ بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە

تاوانکاری لە سوێدرتێلیێ، لەو ناوچەیەی کە پێشتر ناوێکی خراپی لێکەوتبۆوە، بە ڕێژەیەکی گەلێ بەرچاو کەم بۆتەوە. بۆ نموونە هەڕەشە و شەڵتاغ و سووکایەتی بە ڕادەی ٣٥ لەسەد داشکاوە. پۆلیس ئەمە بەو زەربە گەورەیەوە دەلکێنێ کە ماوەیەک لەوەپێش لە ڕێکخستنی تاوانکارانی ئەم ناوچەیە درا.
مادێلێن بارسۆم و ئێڤا ـ لێنا یوانسۆن لە دەرەوەی دوکانی خۆراکفرۆشیی گێنێتا لە لاپەڕی سوێدرتێلیێ ڕاوەستابوون کاتێ هەواڵنێری ئێمە دواندنی. مادێلێن بارسۆم دەڵێ هەستی پێدەکرێ ئەویش لەو جێیەوە کە شتی زۆر ناقەومێ. ئێمە دیو و ناسیاومان زۆرە و تێکەڵاویمان هەیە و هەرگیز هیچ شتم نەبیستووە. ئەوەی کە پۆلیس هەیە زۆر شتێکی باشە دەنا دەکرا ببێتە سینەمای تەقەتۆقی تەگزاسی.

ئێڤا ـ لێنا یوانسۆن دەڵێ شتی زۆر جیددی روو دەدات بەڵام وا نییە کە کەس نەتوانێ بچێتە دەرێ. ئەوەی لێرە دەقەومێ لە هەموو سویدیش هەر دەقەومێ.

گەڕەکی گێنێتا لە تەنیشت ڕۆننا هەڵکەوتووە کە یاریزانی تۆپی پێ ئێددی مووسا و براکەی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٠ لەوێ تەقەیان لێکرا و کوژران.

لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە مەحکەمەیەک  دژی ئەو ١٧ ئەندامەی ڕێکخستنی تاوانکاریی ناوچەکە ناسراو بە تۆڕی سوێدرتێلیێ بەڕێوەیە کە تێیدا بۆ نموونە فایلی کوژرانی ئەم دوو برایە، قەتڵێکی دیکە، ڕفاندنی خەڵک و گوشاری نایاسایی هەڵدەدرێتەوە و بەم زووانە دەگاتە ئەنجامی خۆی. ئەمڕۆش دوایین پارێزگاری لە فایلی کوژرانی برایانی مووسا بەڕێوەچوو.

تاوانکاری لە سوێدرتێلیێ، لەو ناوچەیەی کە پێشتر ناوێکی خراپی لێکەوتبۆوە، بە ڕێژەیەکی گەلێ بەرچاو کەم بۆتەوە. بۆ نموونە هەڕەشە و شەڵتاغ و سووکایەتی بە ڕادەی ٣٥ لەسەد داشکاوە. پۆلیس ئەمە بەو زەربە گەورەیەوە دەلکێنێ کە ماوەیەک لەوەپێش لە ڕێکخستنی تاوانکارانی ئەم ناوچەیە درا. پاتریک ئونگ‌سێتر سەرۆکپۆلیسی سوێدرتێلیێ:

ـ من پێم وایە و لێم روونە کە ئەوەی کەسانێک ئێستا گیراون و مەحکەمە دەکرێن کارتێکەرییەکی زۆری لەسەر ئەم ڕەوتە و ئەم ڕیزە تاوانکارییە گەورەیەی دەکرا هەبووە، واتا هەڕەشە و دزی و تێهەڵدانی خەڵک و هەوڵی کوشتن. ئەم کەسانە لە جۆری دیکەی تاوانکاریشدا یەکتریان تووش کردووە.  

لە یەکەم وەرزی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٠٠٠ تاوانکاری لە سوێدرتێلیێ کەوتنە بواری سكاڵاوە و ئەمە لە چاو هەمان ساڵی رابردوو ١٤ لەسەد کەمبوونەوە نیشان دەدات. سكاڵا لەسەر دزرانی ئوتومبێل ٣٠ لەسەد کەم بۆتەوە. هەڕەشە و سووکایەتی ٣٥ لەسەد داشکاوە و تاوانکاریی چەکداریش هەر بەم ڕێژەیە.

جگە لەوەی گومانلێکراوە گیراوەکانیش ئیدی خۆیان ناتوانن تووشی تاوانکاری ببنەوە، ئەوا چی تریش ناتوانن ببنە وێنەی کاریگەر لەسەر گەنجانی لاڕێ تا بخزێنە ناو بازنەی تاوانکارییەوە.

ـ ئەم گەنجانە تەمەنیان ١٥، ١٦ و ١٧ ساڵانەیە و چیدی ئەو نموونانەیان نەماوە کە ببنە سیمای چاولێکەری لە کووچە و کۆڵانان. دیارە ئەوانیش خۆیان لەسەر ئەرک و داوای گەورەکان تووشی تاوانکاری نابن.

خەڵکی سویدرتێلیێ خۆیان هەستیان بەم جیاوازییە بەرچاوە کردووە. لارش ئێریک هانهارت، دانیشتووی گەڕەکی گێنێتا یەکێ لەو کەسانەیە کە ئاڵوگۆرەکە دەبینێ. ئەو کاتێ جاری یەکەم هاتە سویدرتێلیێ تووشی سەرسوڕمان بوو:

ـ من لە دەرەوەڕا دێم و هەرگیز پێم وا نەبوو کە دەتوانێ وا بێ. من لەو کەسانە بووم کە دەمگوت کورە بابە تۆ کێیت؟ هەر زۆر موبالەغە دەکەیت! یانی کام حیزبت ئەوەندە خۆش دەوێ کە کەوتوویەتە داوی؟ کەچی دوایە دیتم نەخێر ڕاستە وئەوەی زۆر کەس باسیان لێوە دەکرد بە ڕاست دەرچوو. ئەمە زۆر خۆشە و لەلایەن زۆر کەسی بیانی و بنەمالەی خێزاندارەوە ئەوە دەڵێم کە ئێستا گەڕەکەکە هەر زۆر ئارام بۆتەوە. خەڵک ئیدی چیتر ناترسێ. ئەوەی لە دوکاندارەکانی دەبیسی کە دەڵێن ئێستا تا رەدایەک هێور بۆتەوە ئۆخژنت دەخاتە دڵ!

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".