foto: scanpix

دەرمانخانەی ناوچە دوورەکان لە بێ قازانجیدا دادەخرێن

ساڵی داهاتوو ژمارەیەک دەرمانخانەی کۆمۆنە پەڕاوێزە بچوکەکان دادەخرێت هۆکار ئەوەیە کە ئەو دەرمانخانانە قازانج ناکەن. ئەندریاس روسەنلوند بەڕێوەبەری زانیاری لە کۆمپانیای (kronans droghandel) دەڵێت قازانج کەمە و ناشتوانین دەرمانسازان دابمەزرێنین کە بنەمایەکی بەهێز نەبێت بۆ بەڕێوەبردنی دەرمانخانەکە.

پێش نزیکەی سی ساڵ لەمەوبەر بوو کە ڕێسای تایبەت بە دەرمانخانەکان گۆڕا بەشێوەیەک کە ئاسان بێت بۆ هەر کەسێک بیەوێت دەرمانخانە دابمەزرێنێت ئەویش بەو ئامانجەی لە هەموو شوێنێکی سویددا دەرمانخانە دەست بکەوێت. بەڵام لەو کاتەوە ژمارەیەکی زۆر لەو دەرمانخانانە داخراون. هەرچەندە بەپێی ڕێکاری خاوەندارێتی دەوڵەتی تا مانگی مارسی ساڵی داهاتوو نابێت هیچ دەرمانخانەیەک دابخرێت ئیتر لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە ئازادن.

لە حاڵی حازریشدا حوکوومەت لەو پرسە دەکۆڵێتەوە و بەڕێوەبەری لیژنەی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکانی پەرلەمان دەڵێت لەبری دەرمانخانەی کۆمۆنە پەڕاوێزە بچووکەکان دووکانە فرۆشیارییەکان دەکرێنە نوێنەری دەرمانخانە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".