Foto: Roger Kvarnström, Sveriges Radio

هانی ژنان دەدرێت بە سروشتی منداڵیان ببێت

توێژەرەوان لە ئەکادێمیای (Sahlgrenska) لە شاری یۆتۆبۆری هاوکارییەک لەگەڵ هاوکارەکانیان لە چەند وڵاتێکی تر دەست پێ دەکەن تا ژنانی دووگیان هان بدەن بە سروشتی منداڵیان ببێت لەبری نەشتەرگەری ناسراو بە نەشتەرگەری قەیسەریی (Kejsarsnitt) چونکە ئەو نەشتەرگەرییە مەترسییە تەندروستییەکان لەسەر گیانی دایک و منداڵیش زیاتر دەکات. بۆ ئەو مەبەستە یەکییەتی ئەورووپا نزیکەی سێ ملیۆن یورۆ واتا  27 ملیۆن کرۆنییان تەرخان کردووە.

جیاوزییەی زۆریش لە نێو وڵاتاندا هەیە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، بۆ نموونە لە سەدا 17 ی ژنانی سوید بەراورد بە لەسەدا 38 لە ئیتالیا  بە نەشتەرگەریی قەیسەری منداڵیان دەبێت .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".