Foto: Janerik Henriksson/Scanpix

ئەگەری مانگرتنەکەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سوید وەستێنرا

تەلەفزیۆن و ڕادیۆی سوید مان ناگرن ئەم بڕیارە لەکاتێکدا هات کە تەنها سەعاتێکی مابوو بۆ وادەی مانگرتنەکەیان واتا سەعات چواری ئەم دوانیوەڕۆیە. خاوەنکارەکان(Almega) و سەندیکای (Unionen) بەهاوکاری ناوبژیوانان گەشتنە ڕێککەوتن لەسەر مەرجەکانی ئەندامانی سەندیکا بۆ زیادکردنی موچە و چەند مەرجێکی تر. سەندیکا داوای زیادکردنی موچەیان بە 300 کرۆن کردووە و خشتەی کاریشیان پێش چوار هەفتە لە دەستپێکردنی کار پێ ڕابگەیەنرێت. هەرچەندە تا ئێستا خاوەنکاران لەگەڵ ئەو مەرجانەدا نین بەڵام ناشزانرێت ڕێککەوتنەکە چۆن بەڕێوە چووە.

جا گەر تەلەفزیۆن و ڕآدیۆی سوید مانیان بگرتایە لە سەعات چواری ئەم دوانیوەڕۆیەوە شاشەی کەناڵەکانی (SVT2 ،  SVT 24، Kunskapkanalen ،SVT world) لە تەلەفزیۆنی سوید هیچیان تیا نەدەبینرا و ڕەش هەڵدەگەڕان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".