لایەنگرانی تیپی فوتبۆڵی یۆتۆبۆری دادگایی کران

بیست لە لایەنگرانی تیپی فوتبۆڵی ( IFK Göteborg) دوێنێ سێ شەممە دادگایی کران ئەویش بە تاوانی نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی لەکاتی یارییەکیان لەگەڵ تیپی (AIK) لەمانگی ئاگوستی ساڵی ڕابوردوو. زۆربەی ئەو لایەنگرانە بۆیان نییە بەشداری ئەو یارییانە بکەن کە تیپەکەیان (IFK Göteborg) تێێدا بەشدار دەبێت. دادوەری گشتی بە ڕۆژنامەی (Göteborg posten) ی ڕاگەیاندوە هەوڵی ئەوە دەدات سزای زیندانی بۆ زۆرینەی ئەو لایەنگرانە ببڕێتەوە کە دادگایی دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".