Foto: Jonas Ekströmer/Scanpix

بەڕێوەبەری پێشووی سۆڵنە بەتاوانی گەندەڵی حوکم درا

ئەمڕۆ دادگای سۆڵنە لە ستۆکهۆلم سونێ ڕەینهۆڵد بەڕێوەبەری پێشووی گەڕەکی سۆڵنەی بەتاوانی گەندەڵی حوکم دا، سزاکەی ڕەینهۆڵد بریتییە لە حوکمی مەرجدار و 140 ڕۆژ تاوانە بەبڕی 750 کرۆن واتا سەرجەم سەدوپێنج هەزار کرۆن تاوانە. پێنج کەسەکەی تر لەنێویاندا سەرۆکی پێشووی شارەوانی سۆڵنە لارش ئێریک سالمینێن کە گومانی بەشدارییان لەم تاوانەدا لێ دەکرا ئازاد کران. ئەو شەش کەسە بەتاوانی گەندەڵی لە بیناسازیی گۆڕەپانی وەرزشی نەتەوەیی سوید کە لە گەڕەکی سۆڵنە لە ستۆکهۆلم بینا دەکرێت  دادگایی کران. کەسی سەرەکی لەو دۆزەدا بەڕێوەبەری پێشووی گەڕەکی سۆڵنە سونێ ڕەینهۆڵد بڕێکی گەورە نۆسەد هەزار  کرۆن بەرتیلی لەو کۆمپانیایە وەرگرتووە کە بەرپرسێتی بیناسازیی گۆڕەپانەکەیان لە ئەستۆ بووە.

سەبارەت بە حوکمی دادگا کلاس ساندگرێن دەڵێت لەسەر بنەمایەکی پتەو ئەو حوکمە دراوە و هەرچەندە لەهەندێک لایەنیدا دادوەری گشتی شکستی هێنا بوو بەڵام لەهەمانکاتدا سەرکەوتنێکی گەورەیە کە کەسی سەرەکی لە دۆزەدا واتا سەرۆکی پێشووی شارەوانی ستۆکهۆلم حوکم درا.

ئەوەی کە رەینهۆڵد کردوویەتی بەپێچەوانەی ڕێساکانەوەیە، ئەو دەبوا ئەو قازانجەی کە لە بەرامبەر بەرپرسێتییەکەی لەو پرۆژەیەدا لە لایەن کۆمپانیای بیناسازییەکەوە وەریگرتووە بە سەرۆکایەتی کۆمۆنی ڕابگەیەنێت، ڕەینهۆڵد سەرپێچی ئەو ڕێسایەی کردووە. تەنها کەسێک کە لەو بەرپرسێتییە لابەلایە ئاگادار کرابۆوە سەرۆکی پێشووی کۆمۆنی سۆڵنەیە  ئەویش بیری چووە باقی ئەندامانی سەرۆکایەتی لەم کارە ڕابگەیەنێت.  

ئەم کارە لە مانگی یولی 2007 دا ڕوویداوە کاتێک سونێ رەینهۆڵد داوای کردووە یاخود پەیمانی بەخشیشی پیدراوە، ئینجا ساڵێکیش دوای ئەوە داوای بەخشیشی کردووە و وەریشی گرتووە. ئەوەی کە سەیرە لەم دۆزەدا ئەوەیە کە کەسێک لە ئاستی بەرپرسێتییەکی وا بەرزدا کاری وایان لێبوەشێتەوە و ئەوەشی کە ژمارەیەکی وا زۆر لەو دۆزەوە ئاڵابوون بەڕای ساندگرێن.

ئەوەی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا تاوانی بەرتیلخۆریی دووبارە دەبێتەوە جگە لەمەی سۆڵنە ئەو دادگاییانەی لە شاری یۆتۆبۆریش هەر لە سەر گەندەڵی لە بواری بیناسازییدا بەڕێوە چوون، پرسیاری ئەوە دەنێتەوە ئاخۆ بەرتیلخۆری و گەندەڵی لە سویددا بەرفراوان بووە؟ نەخێر ساندگرێن دەڵێت گەر لە دواترین ڕاپۆرتی دەستگەی شەفافییەتی نێونەتەوەیی  یاخود ئەو ڕاپۆرتانەی کە وڵاتان لەسەر پرسی گەندەڵی بەروارد دەکەن هیچیان ئاماژەیان بەوە نەداوە کە گەندەڵی لەسویددا بەرفروان بووبێت، ئەمەی کە وا تاوانەکانی گەندەڵی زیاتر دەرکەوتووە ئاماژەیە بەوەی کە کاری دەستگە بەرپرسەکان دژ بە گەندەڵی وردترە و مێدیاکانیش ئاگایەکی باشتریان لەو پرسەیە و قوڵتر کاری لەسەر دەکەن.

کلاس ساندگرێن لەبەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت کارکردن دژ بە گەندەڵی ئەرکێکی هەروا ئاسان نییە و سەرچاوەی باشی گەرەکە بەڵام لەحالێ حازردا سەرچاوەیەکی باش و بەپێی پێویست بۆ ئەو پرسە تەرخانکراوە و بەهێزکردنی پۆلیسیش بۆ ئەو پرسە بەڕێوە.

لەلایەکی ترەوە دانێیل هێگبورن کە خاوەنی نوسینگەیەکی ڕاگەیاندنە و پسپۆڕی بواری مارکەی بازرگانییە (Varumärke) لە بواری وەرزشدا پێی وایە کە ئەم دادگاییە کاریگەری خراپی لەسەر ناوی کۆمۆنی سۆڵنە دەبێت و کاریگەری لەسەر دەنگدەران دەبێت بەتایبەت لەسەر هەڵوێستیان لەبەرامبەر سیاسەتمەداران و کارمەندانی کۆمۆنەکە. بەڵام دانێیل هێگبۆرن دەڵێت بەڵام ئەمە واناکات کە خەڵکی بەو هۆیەوە ئەو کۆمۆنە جێبهێڵن و ئەو گۆڕەپانە وەرزشییە نوێیە لای خەڵکی وەک خۆی گەورە  دەمێنێتەوە وەک سیمبۆلی شوێنی ئەنجامدانی تۆپی پێ و ئاهەنگ.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".