وێنە: ماڵپەڕی تریبوناڵ ١٢/ ناسری سینا

چالاکوانانی ناسراوی جیهانیی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە سیاسەتی کۆچی ئەورووپا دەگرن

کاوە کرماشانی و دیاردەی کۆچ
9:51 min

سبەینێ ڕێکخراوی تریبوناڵی ١٢ بە هاوکاریی چەند ڕێکخراوی‌تر بۆ وێنە خانووی فەرهەنگی ستۆکهۆڵم و فۆروومی سویدیی بۆ مافی مرۆڤ سیمینارێکی یەکڕۆژە لەسەر سیاسەتی جێڕەخنەی کۆچ لە ئەورووپا پێک دێنن. ماڵپەڕی ئەم  تریبونالە داواکاری ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتی ئەرووپایە لە سەر کۆچ و کۆتایی بەو سووکایەتییە سیستێماتیکە بێنێ کە بایخ لە مرۆڤەکان دەستێنێتەوە و بێڕێزییان پێدەکات و مافەکانیان پێشێل دەکات.

کاوە کرماشانی چالاکی بەدەنگوناوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان لەسەر خەتی تەلەفۆنە. کاوە ساڵی ٢٠١١ خه‌ڵاتی مافی مرۆڤیی "هێلمه‌ن هێمت"
له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤه‌وه‌ درایێ بۆنموونە لەبەر ئەو خەباتە ڕۆژنامەوانییەی بەساڵان کردبووی و تێیدا ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ به‌رپرسانی حکوومه‌تی لەبەر ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ گرتبوو و ئەو راپۆرتانەی لەسەر ئەم پێشێلکارییانە  بڵاو کردبۆوە.


کاوه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێگای ئه‌ندامه‌تی له‌ رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و پڕوپاگه‌نده‌ دژی نیزام له‌ رێگەی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی هه‌واڵ و راپۆرت و هه‌روه‌ها وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نەرە گشتییەکان، هەروەها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوان و گیانبه‌ختکردوانی سیاسی، له‌ ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاویدا حوکمی‌ چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
کاوە کرماشانی لە ژێر ئەو گوشارانەدا ناچار بوو رۆژهەڵاتی کوردستان بە جێ بێڵێ و پاش ماوەیەک مانەوە لە باشووری کوردستان، ئێستا لە ئەڵمان نیشتەجێیە و چەند ڕۆژێکە بەمیوانی و بۆ چالاکییەکی ڕۆژنامەوانی هاتۆتە ستۆکهۆڵم.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".