1 av 2
wêne: Jessica Gow/Scanpix
2 av 2
wêne: Fredrik Persson/Scanpix

لەمەودوا لە سوید هەڵاواردنی بەساڵداچووان قەدەغەیە

لەمەودوا لە سوید هەڵاواردنی کەسانی بەتەمەنیش قەدەغە دەکرێ، بۆنموونە لە شیرکەتی خانووبەرەدا، شیرکەتی تەلەفۆن، خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان (socialtjänsten) و خزمەتە دەرمانییەکان (sjukvården). حوکوومەت پێشنیاز دەکات کە ئەم قەدەغەبوونە‌ی ئەمڕۆ دژی هەڵاواردن بە پاساوی تەمەن لە ژیانی کار و بۆ خوێندن، بۆ بوارەکانی‌تری کۆمەڵگاش بەرفرە بکرێتەوە.

 پێشنیازەکە ئەمڕۆ لە لایەن ئێریک ئوللنهاگ وەزیری هاوگونجی و بەرپرسی کێشەکانی هەلاواردن پێشکەش کرا. ئەو گوتی: ئێمە ڕوانگەیەکی سەیرمان سەبارەت بە تەمەن لە سوید هەیە و مرۆڤی هەندێ بەساڵاچوو وەک ئەوەی کەی لەدایک بوون یان خود وەک تاکەکەس چۆنن، نابینین. توندوتیژکردنی یاساکانی دژی هەڵاواردنی وا دەکات کە ئەم کەسانەی مافیان بە هۆی تەمەنیانەوە پێشێل دەکرێ بتوانن قەرەبوو بکرێنەوە و ڕوانگە و شێوەڕەفتارەکانیش لەبەرامبەر ساڵمەزنان لە سویددا ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت.

کەچی ئێریک ئوللنهاگ پێشنیازی هەبوونی هەندێ ڕێزپەڕیش لەم یاسایەدا دەکات بۆنموونە شیرکەتگەلی بیمە و باڕەکان، ڕێسای خۆیان لە سەر سنوورداربوونی تەمەن هەر هەبێت. لەمناوەدا هیچ یاسایەکی نووسراو لەسەر سنووردارێتیی تەمەن بۆ ئاڵکۆڵ، جگەرە و قومار هەڵناوەشێتەوە. هەروەک پێشووش داشکاندنی نرخ بۆ کەسانی خانەنشین و مێرمنداڵ بەردەوام دەبێت.

ئوللنهاگ دەڵێ: ئەو یاسایانەی لەسەر سنووداربوونی تەمەن بۆ هەندێ شوێن هەن، هەر دەمێنن بۆنموونە سنوورداربوونی تەمەن بۆ کڕینی ئاڵکۆڵ لە فرۆشگەی سیستم‌بولاگێت کە دەبێ لەسەرووی ٢٠ ساڵ بێت، یا سنوورداربوونی تەمەن بۆ وەرگرتنی پارەی یارمەتیی خوێندن (studiestöd) کە لەم نموونانەدا هەمیشە لە سەر بناغەی ئامانجێکی ئەرێنی ئاوا کراون.

ئەو قەدەغەیە لە سنووداربووونی تەمەن بۆ ئەو کاتانە دەبێ کە شیرکەتێک بۆ نموونە ئابوونەی خۆی لە کەسی ساڵمەزن وەردەگرێتەوە، یا خانووی تایبەتی ناودێر بە (seniorboenden) لە خانەنشینانی سەرحاڵ درێغی دەکرێ و نایاندرێتێ.

ـ لەمەودوا هیچ خانووی ناودێر بە (seniorboende) بۆی نییە دەست بە سنگی کەسێکی سەروو ٧٥ ساڵەوە بنێ و نەیەڵێ بیتە ناو ئەم خانووانەوە. بەداخەوە ئەمڕۆ هەندێ لەو خانووانەی خانەنشینان سنووریان بۆ کەسەکان دانەوە و ڕێ لە کەسانی دەرەوەی ئەم سنوورە دەگرن. یان ئەوەی بانک نابێ نکۆڵی لە دانی کارتی بانک بە مشتەرییەکەی بکات ئەویش تەنیا لەبەر تەمەنی. ناوەندی نەخۆشەواانی دەبێ بیر لەوە بکاتەوە کە بۆ دانی خزمەت بە نەخۆشەکەی تەنیا تەمەنەکەی لەبەرچاو نەگرێ بەڵکوو بزانێ کە رەوشی لەشساغیی ئەو کەسە چۆنە. بۆیەش نابێ هەروا خەڵک لەم خزمەتانە بکا و دەریانباوێژێ.

ـ گێرد کنوتس‌دۆتتر ژنێکی بەساڵاچوویە کە لە شەقامی کارلاپلان بە ڕەورەوەکەی دەڕوا. پێمان دەڵێ کە هەرگیز تووشی هەلاواردن نەبووە بەڵام هەڵاواردنی ساڵمەزنانی پێ ئاساییە.

ئەو دەڵێ: هەڵاواردن هەیە بەتایبەت لەلایەن کەسانی سەر بە چینی مامناوەندیی نیشتەجێی ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم. ئەوان بە ئوتومبێل بەسەر ئەو پیرانەی وەک من رەورەوەیان هەیە و بەپێیان دەڕۆندا داژوون و وەبەریان دەدەن. دەڵێی ئێمەمانان هیچ نرخێکمان نییە. یان ئەوەی بە ئارەبانەی منداڵەوە دێن و دەڵێن دابکشێوە! ئەمە بەلای من هەڵاواردنە!

پێشنیازەکە وەک پێشنیازەیاسایەک دەدرێتە پەرلەمان و چاوەڕێ دەکرێ لە پایزدا بڕیاری لەسەر بدرێ و دواتریش وەک یاسایەک لە سەری ساڵی ٢٠١٣ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئێریک ئوللنهاگ پێی وایە کە ئەمە بۆ ئەو بەساڵداکەوتووانەی ئەزموونیان لەسەر هەڵاواردن هەیە زۆر گرنگە و پێی شاد دەبن:

ـ ئوللنهاگ دەڵێ بێت و ساڵمەزنێک هەستی بە هەڵاواردن کرد دەبێ سکاڵایەک لە لای چاوەدێری بەرزی حکوومەت لە پرسی هەڵاواردندا (diskrimineringsombudsmannen)  تۆمار بکات یا خود لە ڕێی ڕێکخراوی خانەنشینانەوە کێشەکەی بێنێتە گۆڕێ. من پێم وایە ئەمە بۆیان دەبێتە ئامرازێکی بە‌هێز تاکوو لە کاتی نادادپەروەریدا بە پاساوی تەمەنزۆری ئاماژەی پێبکەن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".