Norske generalen Robert Mood, chef för FN:s observatörer i Syrien, Foto: Bassem Tellawi/Scanpix.

سوریا ڤیزای نەدایە سویدییەکان

سوریا داوای ئەو پێنج سویدییەی ڕەتکردەوە کە بەنیاز بوون لەگەڵ تیمی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە سوریا کار بکەن. بەپێی ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) هەوڵێکی دیکە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چوونە نێو سوریا بەردەوام دەبێت. لە حاڵی حازردا گروپێکی هاوبەشی چاودێر لە سوریا هەیە کە لە 30 نوێنەری وڵاتانی جیاواز پێک دێت، لەنێویاندا چاودێری فینلەندە و نەرویجیشیان تێدایە. ئێستاش هەوڵی ئەوە دەدرێت کە ئەو هێزە 300 چاودێری دیکەی بۆ زیاد بکرێت. ئامانج لەم هێزە چاودێرە ئەوەیە تا لە نزیکەوە بزانن کە ڕژێمی سوری چۆن پەیڕەوی لەو پلانە ئاشتییە دەکات کە کوفی عەنان نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهاوکاری کۆمکاری عەرەبی پێشنیازیان کردووە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".