Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

ئیمامانی مزگەوتەکانی سوید ژنان ڕادەسپێرن ملکەچی مێردەکانیان بن!

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 maj 2012 kl 13.13

دوو هاوکاری ژن لەسەر ئەرکی بەرنامەی تلەڤزیۆنیی ئوپدراگ‌گرانسنینگ سەردانی مزگەوتەکانی سویدیان کرد، بۆ ئەوەی لە سەر "ئەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتوون" داوای یارمەتی و ڕاوێژ بکەن. ئەوان دەیانەویست بزانن مزگەوتەکان چ پێشنیار و راسپێرییەکیان هەیە کاتێ لێیان دەپرسن کە ئایا مێردەکەیان دەتوانێ لەگەڵ چەند ژنان بزەوجێ؟ ئایا ژن مافی ئەوەی هەیە لە کاتێکدا کە مێردەکەی داوای سێکسی لێدەکا و ئەو حەزی لێ نییە، بەقسەی نەکا؟ هەروەها ئەوەی ئایا پیاو هەقی ئەوەی هەیە لە ژنەکەی بدات یان نا؟

ئەوان سەردانی حەوت مزگەوتیان کرد و بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سێیان ئاخافتن. وەڵامەکان کە بە شیوەی نهێنی تۆمار کراون، لەگەڵ ئەو وێنە فەرمییەی مزگەوتەکان لە خۆیانی نیشان دەدەن و ئەو قسانەی ئەوان کاتێ نازانن کە دەنگیان تۆمار دەکرێ یەکجار جودان و لە دژایەتیی ئاشکرادان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە نیوەی مزگەوتەکان لە لایەن دەوڵەتەوە یارمەتیی ماڵی دەکرێن و نیوەی تریان لە لایەن کۆمۆنەکانەوە.

مزگەوتی میدبۆریارپلاتسن لە ستۆکهۆڵم یەکێ لە بەرچاوترین مەزگەوتەکانی سویدە و زۆرترین کەسی دەچنێ. هەر ئەو مزگەوتەیە کە حوکوومەت کاتێ دەیەوێ چاوی بە نوێنەرانی گشت موسوڵمانان بکەوێ پێوەندییان پێوە دەگرێ. جاری ئاخریش وەزیری کاروباری مەدەنی ستێفان ئاتتێ‌فان چووە سەردانیان و لە نوێژی هەینیدا بەشدار بوو.

کاتێ هاوکاری ئوپدراگ‌گرانسنینگ بە کامیرەی شاراوە پرسیاری لە ڕاوێژکاری پرسگەلی بنەماڵەی مزگەوتە کرد وەڵامەکەی ئەوە بوو کە بەڵێ پیاو دەکرێ چوار ژنیشی هەبێ بێت و لەگەڵیان بە دادپەروەری ڕەفتار بکات.

ئەو هەروەا گوتی ژن بۆی نییە داوای مێردەکەی لەسەر سێکس بێوەڵام بهێڵێتەوە و بەقسەی نەکات. تەنانەت ئەو کاتەش کە مێردەکەی لێی داوە و ژنێکی دیشی هێناوە.

هەروەها راسپێریی ئەو ژنە دەکات کە پێوەندی لەگەڵ پۆلیس نەگرن و دەڵێ بێت و تەلەفۆن لە پۆلیس بکات ئەوا بارودۆخەکە دژوار دەبێ. دەزانی بۆ؟ چون پۆلیس دێ و دەیباتە گرتووخانە.

تەنیا لە دوو لەو دە مزگەوتانە بە ژنەکان گوترا کە دەتوانن بچن و شکایەت لە لای پۆلیس تۆمار بکەن. دوویان دەڵین خۆتان بۆ چوون یا نەچوونە لای پۆلیس سەرپشک بن. شەش مزگەوتەکەی دیکە هەموویان ڕادەسپێرن کە لە شکایەتکردن و جوونە لای پۆلیس خۆ ببوێرن و گرفتەکەیان هەر لە چوارچێوەی ماڵی خۆیاندا چارەسەر بکەن.

لە مزگەوتی مالموێ تەنانەت ئەو جۆرە لێدانەش کە ژنە باسی دەکا گاڵتەی پێدەکرێ و ئیمامەکە باسکی خۆی نیشان دەدا و دەڵێ دەبێ بەم چەشنە لێی‌بدرێ! هەرەوەها ئەوەی کە پێی دەگوترێ تۆ نابی هەرگیزاوهەرگیز بچییە لای پۆلیس.

لە نۆ مزگەوتاندا بە هاوکارانی تلەڤزیۆنی سوید دەگوترێ کە قورئان باسی ئەوەی کردووە کە پیاوان ئیزنیان هەیە چەندین ژن بێنن.



بەرپرسانی شەش مزگەوت لەبەرامبەر کامێرەی شاراوەدا لێبڕاوانە باس لەوە دەکەن کە ژن بەپێی قورئان دەبێ لەبەرامبەر داوای سێکسی مێردەکەیدا مل کەچ بکات تەنانەت ئەگەر نەشیهەوێ!
 

محەمەد فەزل‌هاشمی پرۆفیسۆری مێژووی بڕوا کە خۆشی موسوڵمانە دەڵێ ئەم وەڵامەی ئەو ژنانە وەریانگرتۆتەوە نیشاندەری سوننەتێکی باوکسالارانەیە. ئەو دەڵێ پێوەندیی نێوان ژن و پیاو نابێ ئا بەم چەشنە دیاری بکرێت. ئەو دەڵێ هەم لە سویددا و هەمیش لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپاییدا ئەم تێخوێندنەوە موحافەزەکارانە وباوکسالارانەیە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و من پێم وایە بەشی هەرەزۆری موسوڵمانان ئیمامی وەهایان ناوێ.

فەزل‌هاشمی دەڵی لە سویددا نزیکەی ٤٠٠ هەزار موسەڵمان دەژین و لەم ناوەدا تەنیا کەمینەیەکی زۆر کەم لەگەڵ ئەم بۆچوونەی ئیمامی وا سوننەتی هاوڕان کە دەبێ گرفتی ژن و مێردان لە ماڵ نەیەتە دەر و ژنان دەبێ مل کەچی داوای سێکسی مێردەکانیان بن و قەبووڵی ئەوە بکەن مێردەکانیان چەند ژنیان هەبێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەم بەرنامەیە سەعات هەشتی ئەمشەو لە کەناڵی یەکی تلەڤزیۆنی سوید بڵاو دەکرێتەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".