foto:scanpix

موچەی کاری هاوینە لە کۆمۆنەکان وەک یەک نییە

جیاوازییەکی زۆر لە نێو کۆمۆنەکانی سویددا بەدی دەکرێت سەبارەت بە موچەی ئەو لاوانەی کاری هاوینە دەکەن بۆ نموونە کۆمۆن هەیە کە تەنها 35 کرۆن موچە لەبەرامبەر سەعاتێک کاردا دەدەن بەراورد بە کۆمۆنی دیکە کە بۆ هەرسەعاتێکی کار 106 کرۆن دەدەن. ئەمە بەدواداچونێکی سەندیکای (Kommunal) دەریخستووە.

لێنیتا گراندل سکرتێری گرێبەست لە سەندیکای کۆمیوناڵ دەڵێت ئەو کارانە لەهەرشوێنێکی سوید بن دەبێت وەک یەک حسابیان بۆ بکرێت، گەرنا ئەوە ناعەدالەتییە ئاخر گرنگ نییە کە ئەوە کاری کاتیی و لاوان ئەنجامی دەدەن هەر دەبێت موچەی ئاسایی و گونجاویان بدرێتێ، هیچ پاساوێکیش نییە بۆ ئەو جیاوازییە بەرچاوەی لە هەموو وڵات بەدی دەکرێت.

جێی ئاماژەیە ئەو کارانەشی لێکۆڵراونەتەوە کاری هاوینەی کاتیین بۆ نموونە پاککردنەوەی باخچەکان یاخود بۆیاخکردنی کورسی باخچەکان.      

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".