کڕینی شتومەکی کۆپیکراوی قاچاخ زیادی کردووە

لە سویددا کڕینی شتوومەکی کۆپیکراو کە بەقاچاخ دێتە سویدەوە (piratkopior) دەگاتە 15 ملیارد کرۆن لە ساڵێکدا واتا لەسەدا دووی شتومەکی کڕدراو لە فرۆشگا ئاساییەکاندا. ئەمە ڕاپۆرتێکی ڕیکخراوی بازرگانەکانی  سوید (Svensk Handel)  دەرکەوتووە.

جلوبەرگ، پارچەی ئۆتۆمبێل، خشڵ و کەلوپەلی ئەلەکترۆنی ناوماڵ لەو شتومەکە کۆپیکراوانەن کە زیاتر لەشتی دیکە دەکڕدرێن هەروەها جگەرە و مەی بەقاچاخهێنراو.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".