Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سکرتێری کۆنەوەزیری بەرگریش لە سەر کار لابرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 maj 2012 kl 14.34
wêne: Ulf Palm/Scanpix

هۆکان یەڤرێل، سکرتێر و نزیکترین کەس لە وەزیری پێشووی بەرگریی سوید ستێن تۆلی‌فۆش، کە زۆربەی کارەکانی پێوەندی بە عەرەبستانی سعوودی لە رەوتی دانانی کارخانەی چەکسازیی سویدی لەم وڵاتەی ئەنجام داوە لە سەر کار لابراوە. بەشی ناوەندی دەنگوباسی رادیۆی سوید، ئێکۆت، وێڕای گێڕانەوەی ئەم هەواڵە دەڵێ حوکوومەت بڕیارەکە‌ی ڕۆژی دەی مانگی مەی گرتووە.

هۆکان یەڤرێل بە ڕادیۆی سویدی گوت کە ئەمە زۆر ئاساییە کە کاتێ وەزیر وازی هێنا، منیش داوای وازهێنان لە کارەکەم بکەم. منیش هەر ئەم کارەم کردووە.

وەبیر دێنمەوە کە ستێن تۆلی‌فۆش وەزیری بەرگریی سوید لە ٢٩ی مانگی مارسدا بە دوای ئەو لەقاودرانەی ڕادیۆ سوید لە مۆرکرانی ڕێککەتننامەیەک لە نێوان سوید و عەرەبستاندا بۆ دانانی کارخانەی چەکسازی کرا، وازی لەکاری خۆی هێنا.

هێشتا هیچ کەس وەک جێگری هۆکان یەڤرێل دیاریی نەکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".