Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

گەڕەکی تێنستا ئارام بۆتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 maj 2012 kl 14.38
وێنە: سکانپیکس

بارودۆخی گەڕەکی تێنستا لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا لە رۆژانی پێشووی هەفتە‌دا ئارامتر بوو. ناوەندی پێوەندییەکانی پارێزگا رایگەیاند کە پەنجا پۆلیس لە ناوچەی تێنستا لە گەشتدا بوون و هیچ رووداوێکی گەورە نەقەوماوە.

شەوی چوارشەممە‌ی هەفتەی ڕابردوو نائارامییەک لەم گەڕەکەی پەراوێزی ستۆکهۆڵمدا ڕووی دا کە تێیدا چەند گەنجێک بوونە هۆی شێواندن و ئاگردانی چەند بینایەک. پۆلیسی هەرێمەکە لەم پێوەندییەدا حەوت گەنجی دەردەست کرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی پۆلیس باسی لێوە کردووە رووداوەکە بە ڤیدیۆ تۆمار کراوە و ئەمەش بۆتە هۆی ناسینەوەی سی گەنج لە رووداوی فێرگەی رینکەبیدا کە گومانی خراپکاری و زیانگەیاندن، توندوتیژی و ئاژاوە و کوشتن بە هۆی سووتاندنیان لێکدەکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".