وێنە: سکانپیکس

توێژینەوەکانی پۆلیس پارەی زۆریان تێدەچێ

توێژینەوە لەم گومانلێکراوە ڕیزەکوژەی مالموێ، واتا پێتر مانگس تا ئێستا لانی کەم ٤٨ میلیۆن کرۆن پارەی تێچووە. ئەمەش بە گرانترین و پڕخەرجترین توێژینەوەی پۆلیسی سکۆنێ و یەکێ لە گرانترین توێژینەوە تەنانەت لە مێژووی سویدیش دادەنرێ. بێت و ئەم خەرجیانەش حیساب بکرێن کە پاش گیرانی پێتر مانگس لە نۆڤەمبەری ٢٠١٠دا کراون، ئەوا سەرجەم لە دە میلیۆن کرۆنیش زیاتر دەکات.

بەڕێوەبەری بەشی ئابووری پۆلیسی سکۆنێ دەڵێ یەکێ لە گەورەترین خەرجییەکان بە بری ٦ تا ٧ میلیۆن کرۆن هی ئەو پسپۆڕانە بوو کە لە ناواخنی کۆمپیوتێرەکانیان کۆڵیبۆوە.

بودجەی ساڵانەی پۆلیسی سکۆنێ ٢،٢ میلیارد کرۆنە و حکوومەت هیچ پارەیەکی تایبەتی بۆ قەرەبووی ئەو خەرجییەی بۆ توێژینەوە لە پەروەندەی مانگس کرا، لەبەر چاو نەگرتووە.

وەک پاشخان خراپ نییە بزانن کە توێژینەوە لە پەروەندەی دەسدرێژیکارەکەی گەرەکی هاگای باژاری ئومیۆلە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ٣٠ میلیۆن کرۆن خەرجی هەڵگرت، پەروەندەی (Sture Bergwall) بکوژی زیاتر لە سی کەسان لە سوید، نەرویژ، دانمارک و فینلاند لە ساڵانی ١٩٦٠دا، نزیکەی ٥٠ میلیۆن کرۆن و لێکۆڵینەوە لە پەروەندەی قەتڵی ئولۆف پالمێ سەرەکوەزیری سوید لە ساڵی ١٩٨٦دا تا ئێستا زیاتر لە یەک میلیارد کرۆنی خەرج بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista