Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.دەزگای کەشناسی سوید هۆشیاری پلە سێی بۆهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

کچانی پۆلی نۆی سوید لە کوڕان زیرەکترن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 maj 2012 kl 14.55
وێنە: ماڵپەڕی رادیۆ سوید

لە زۆرینەی کۆمۆنەکانی سویددا قوتابیانی کوڕی پۆلی نۆ نمرەی خراپتر لە هاوپۆلانی کچیان دەگرن. ئەمە توێژینەوەیەک نیشانی داوە کە تلەڤزیۆنی سوید کردوویەتی.

تلەڤزیۆنی سوید لە نمرە‌کانی ئەم سێ ساڵەی دوایی قوتابیانی پۆلی نۆی وڵاتی ڕوانیوە و لە جیاوازییەکانی نێوان کارنامەی فێرخوازان ورد بۆتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە بە شێوەی مامناوەندی کوڕەکان دە لەسەد لە دواوەی کچەکانەوەن. لە زۆربەی کۆمۆنەکانی وڵاتیشدا ئەم ژمارەیە هەروایە و بگرە زیاتریشە.

لێرەدا توێژەران نازانن جیاوازیی نێوان ناوچەکانی وڵات لەم ناوەدا لەبەر چییە؟ بۆ چی لەو ناوچانەی حەشیمەتەکەی کەمترە ڕێژەی جیاوازیی نمرەی کوڕان لە کچان زۆرترە لە چاو ئەو کۆمۆنانەی چالاکیی بەرهەمهێنانیان زیاترە.

هەڵبەت تەنیا لە ساڵێکدا تاکەکۆمۆنی وا هەبوون کە نمرەی کوڕان بە شیوەی مامناوەندی لە هی کچان بەرزتر بوو. ئەمەش تەنیا ساڵی ٢٠١١ و تەنیا لە حەوت کۆمۆندا وا بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".