wêne: Eva Larsen

دانوستاندن لە نێوان کرێکارانی بواری گەرماسازی و خاوەنکاران بەردەوامە

یەکێتیی کرێکارانی بیناسازی و خاوەنکارانی شیرکەتگەلی گەرماساز و ئاڵوگۆڕی هەوا ئەمڕۆ لە گفتوگۆدا دەبن تا بە ڕێککەوتنێک لە سەر مووچە بگەن و بەر لەم پلانە مانگرتنە بێنن کە بڕیارە ٨٥٠ کارگەری تری ئەم بوارە سبەینێ بیکەن.

خاوەنکارانیش وریاییان داوە کە بێت و ئەو سەد کۆمپانیایەی لەم بوارەدا کار دەکەن مان بگرن، ئەوا ئەوانیش مەجبوور دەبن شوێنی کار لەسەر کارگەرانیان دابخەن (بە سویدی لۆکئاوت). 

مانگرتنەکە لە چوارەمین هەفتەی خۆیدایە و تا ئێستا ٢٠٠٠ کارمەند و کارگەر لە مانگرتندان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".